حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رده‌م چه‌كوشه‌كه‌ی مسته‌فا كازمیدا
كاتێك مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ده‌ستبه‌كاربوونی، به‌جلوبه‌رگی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی حه‌شدی كرد، ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌كرا به‌وه‌ی "موجامه‌له"یان ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌ی كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌كانیان بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا و دوای نزیكه‌ی 4 مانگ له‌و سه‌ردانه، ده‌ركه‌وت پۆشینی ئه‌و جلوبه‌رگه له جوڵه‌یه‌كی میدیای به‌ولاوه هیچی تر نه‌بوو، هاوشێوه‌ی جموجۆڵه میدیاییه زۆروزه‌به‌نده‌كانی تری.
حه‌شدی شه‌عبی، كه تائێستاش ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژموونێكی گه‌وره‌یان له جومگه سیاسی‌و ئیداریی‌و ئه‌منییه‌كانی عیراقدا هه‌یه، گه‌وره‌ترین ئاڵنگارین له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی كازمیدا، هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رۆك وه‌زیرانیان له‌به‌رده‌م دۆست‌و هاوپه‌یمانه ئه‌مریكی‌و ئه‌وروپی‌و عه‌ره‌بییه‌كانیدا ئیحراج كردووه‌و به‌هۆی هیرشی چه‌ند گرووپێكیانه‌وه ئه‌مریكاییه‌كان باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا داده‌خه‌ن، هه‌ر بۆیه چۆنیه‌تی لاوازكردنیان‌و سه‌ره‌نجام تواندنه‌وه‌یان له‌نێو دامه‌زراوه ئه‌منیی‌و سه‌ربازییه‌كانی عیراقدا، سه‌ره‌كیترین بابه‌ته كه ئه‌ندێشه‌ی كازمی، له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونییه‌وه، سه‌رقاڵ كردبێت، چونكه چاك دركی به‌وه‌كردووه كه بوونی سوپایه‌كی بێ دیسپلین‌و فره سه‌ركرده‌ی هاوشان به‌سوپای ده‌وڵه‌ت، هیچ به‌هایه‌كی بۆ سوپای نیزامی‌و ته‌نانه‌ت سیستمه سیاسییه‌كه‌شی نەهێشتووه‌ته‌وه.
كازمی له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی هاویشتووه كه به‌هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و بۆ لاوازکردنی حه‌شدی شه‌عبی لێكده‌درێنه‌وه، له‌وانه‌ش دانانی كۆسپ‌و له‌مپه‌ڕی دارایی بۆ پاره‌داركردنی حه‌شد له‌نێو پرۆژه یاسای بوودجه‌ی عیراقدا، به‌چه‌شنێك كه سه‌رچاوه‌ی داراییان كۆنترۆڵ بكات، به‌گوێره‌ی سایتی "عربی 21"، ئه‌و هه‌نگاوه هێزه ساسییه شیعه‌كانی تووڕه كردووه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش، سه‌رۆكایه‌تی حه‌شد بڕیاریدا حامید خۆراسانی سه‌ركرده‌ی سریه‌كانی خۆراسانی له پۆستی فه‌رمانده‌ی لیوای 18ی حه‌شدی شه‌عبی لابدات. هه‌روه‌ك بریاری له‌سه‌ركارلابردنی وه‌عد قه‌دۆ له پۆستی فه‌رمانده‌ی لیوای 30 ده‌ركرد، له‌پای ئه‌وه‌ی خۆراسانی سه‌ركردایه‌تی تیمێك قه‌ناسبه‌ده‌ستی كردووه‌و خۆپیشانده‌ریان كوشتووه، قه‌دۆش هاوڵاتیانی سووننه‌ی موسڵی ئه‌شكه‌نجداوه‌و كوشتووه.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاریدا نووسینگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دابخات‌و ته‌نها نووسینگه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بهێڵێته‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كازمیدا، گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هێرش‌و په‌لاماره‌كانیان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و كاروانه‌كانی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان زیادكردووه كه سه‌ره‌نجام بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له‌به‌غدا لێكه‌وته‌وه كه ئه‌وه‌ش به‌پێشهاتێكی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا دێته‌به‌رچاو، تووندبوونه‌وه‌و چڕبوونه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان كازمی‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌ك‌و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی له‌لایه‌كی تره، دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزیی زیاتر ده‌ڕوات، چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌ش ده‌ریده‌خات كه ئایا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌پشتیوانی ئه‌مریكا ده‌توانێت پشتی تووندڕه‌وانی نێو حه‌شدی شه‌عبی به‌زه‌ویدا بدات‌و شكۆ بۆ ده‌وڵه‌ت بگێڕێته‌وه، یان ئه‌ویش وه‌كو پێشینه‌كانی خۆی ده‌كه‌وێته ژێر ركێفیانه‌وه‌و كۆڵ ده‌دات‌و سووڕانه‌وه‌ی نێو بازنه به‌تاڵه‌كه‌ی 17 ساڵی رابردوو هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت؟