وتار

نسار مستەفا

حكومه‌ت و ته‌كنه‌لۆژیا له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا

08/04/2020


به‌رده‌وامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی هه‌رێمی ناچار به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ كردنی خه‌ڵكی كرد له‌ ماڵه‌كانیاندا، ئه‌مه‌ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌، ئه‌مه‌ش كاری كرده‌ سه‌ر جوڵه‌ بازرگانی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و ته‌نانه‌ت سیاسیه‌كانیش  به‌ ئومێدی خاوكردنه‌وه‌و له‌باربردنی ئه‌م دۆخه‌ كه‌ جیهانی توشی شۆك كردووه‌.
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو پیاده‌كردنی كرد به‌پێوه‌ر بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و به‌ركه‌وتنیان له‌یه‌كتر، له‌ كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆر گوزه‌ران و ژیانیان به‌نده‌ به‌ داهاتی ڕۆژانه‌یانه‌وه‌، به‌ خۆشحالیه‌وه‌ تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی رێژه‌كه‌ ده‌روات له‌ كۆنترول نزیكبۆته‌وه‌، ده‌بێت  حكومه‌تی هه‌رێم له‌م دۆخه‌ دا كار به‌ پلانی بی B بكات ، بێ كاری و  كاسپی  كه‌ ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی وابه‌سته‌ی بازارو كرێكاری و ده‌ستگێری یه‌ له‌ماوه‌ی داهاتوودا هه‌ژاری و هاواری برسێتی سه‌رهه‌ڵبدات و كاره‌ساتی مرۆیی بخولقێنێت.
ده‌بێت حكومه‌ت ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی له‌به‌رچاوبگرێت، به‌ڵام تا ئێستا بێ خه‌مه‌ له‌ ژیان و داهاتی خه‌ڵك ئه‌م شێوه‌ حكومرانی كردنه‌ نادادپه‌روه‌ری یه‌ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی .
تێكچونی ره‌وتی ژیان له‌ سایه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ بلێین جیهان له‌سه‌رده‌می حوكمی كورۆنادا، كه‌ لێكه‌وته‌ی ئابوری توندی به‌ دوای خۆی دا كێش كردووه‌ داهاتی تاكه‌كه‌سی له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی خۆمانه‌دا له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ خه‌ریكه‌ رێژه‌یه‌كی كاره‌ساتبار تۆمارده‌كات ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ په‌كخستنی لایه‌نه‌كانی تری ژیانی كۆمه‌لایه‌تیمان، وه‌ستانی پرۆژه‌ ئابوری یه‌كان، كاره‌ساتێك كه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ ماوه‌ی 100 ساڵه‌ی رابردوو دا به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، كاره‌ساتی جه‌نگی له‌ماوه‌ی رابردوو كه‌ عێراق و وڵاتانی كه‌نداو دراوسێ به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ هێنده‌ كاریگه‌ری دروست نه‌كردووه‌، ئێستا جیهان له‌ گوندێكه‌وه‌ بووه‌ به‌ چه‌ندین گوندی داخراو كه‌ ولاته‌ زلهێزه‌كانی ده‌سته‌وه‌ستان كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك.
 كۆرۆنا هه‌یبه‌تی مرۆڤایه‌تی گۆڕی له‌ چه‌رخێكه‌وه‌ بۆ چه‌رخێكی تر له‌ شوێنی كاره‌وه‌ بۆ ماڵ دیارترین وته‌ی سه‌رده‌می كۆرۆنا له‌ماڵ بمێنه‌ره‌وه‌ تا پارێزراو بیت، شانبه‌شانی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی تا به‌ ئێستا ده‌گات خزمه‌تی به‌رچاوی خه‌ڵكی كردبێت ته‌كنه‌لۆژیایه‌ كه‌ ده‌ورو كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌ ژیان و گوزه‌ران و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م كایه‌كانی تر سه‌رباری زیانه‌كانیشی كه‌ ئیتر له‌سه‌ر خه‌ڵكی و خوی خه‌ڵكی وه‌ستاوه‌.
وه‌ رۆڵی ئاكتیڤی  هه‌بووه‌ له‌م سه‌رده‌می كۆرۆنایه‌دا به‌جیا له‌ كایه‌ی ته‌ندروستی وه‌ك باسم كرد ته‌كنه‌لۆژیا پێ به‌ پێ ی  سه‌رده‌م و قۆناغ رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌، ژیانی تا راده‌یه‌ك به‌ زیندوێتی هێشتۆته‌وه‌، ته‌كنه‌لۆژیاو رۆلی سۆشیال میدیا كاری له‌ زۆرێك له‌ خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان كرد ببنه‌ پردێك بۆ هاوكاری خه‌ڵكانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت به‌هاوكاری یه‌ مادی و ته‌ندروستی یه‌كانه‌وه‌، جوڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵكی و په‌رۆشی بۆ دابین كردنی پێداویستی یه‌ كانیان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێنده‌ی ئه‌م ئامێره‌ بێ ته‌ل و بێ روحه‌ په‌رۆشی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی نه‌بووه‌ بۆ دابین كردنی پێداویستی خۆراكی به‌ ئێستاشه‌وه‌ جگه‌ له‌ خۆ سه‌رقالكردن و خۆ مه‌شغولكردن هیچی تری پێ نیه‌ ..

پارێزه‌ر.. نسار مسته‌فا

وتاری زیاتر

شوێنەواری هەڵبژاردنەكان

نسار مستەفا

قەیرانی ئابوری و چارەسەر

نسار مستەفا

ئاری عەلی غەریب

ئومێدی گۆڕانکاریی هەیە؟

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی عەبدولكەریم قاسم

دێرین عزەدین

‏گەلێک ژن بکوژێت، گەل نییە ‏ژن کوشتن، ژین کوشتنە

سەید عەتا

ئەوەندە ئازاری مەدەن سبەینێ زیاتر بیری دەکەن

مامۆستا بورهان

بەداخەوە بۆنی دوکەڵ دێت

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی ڕەشید عالی گەیلانی

نسار شیخ مستەفا

موچە ، هێزی بێ‌ هێزەكان

بەرهەم كەڵهوڕی

فەلسەفەی دەوڵەتداریی

د.سیروان حەسەن

یاسای قەرزكردن سەرەتای داڕوخان‌و دابەشبونی عیراق..

دێرین عزەدین

‫ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق‬⁩ ڕوی دا

فەهمی بورهان

ئەوان ڕێزی ڕیشی سپیمان ناگرن!

م. بورهان

ئایا رێڕەوی ھەموو رووداوەکان بەرەو یەک جۆگەلەیە؟

سامان سنجاوی

شەوی پیلانی بەغداو خەوی حکومەتی هەرێم

داهۆ سالم

فایلی كورد، لە ترەمپەوە بۆ بایدن

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی بەكر سدقی

د.سیروان حەسەن

مەترسیەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەر ئایندەی مرۆڤایەتی ...

مامۆستا بورهان

دۆڕانی ترەمپ و لێکەوتەکانی

رزگار حاجی حەمید

​ دیسانەوە سەرهەڵدانی هەرێمی سوونە

ماجد خەلیل

بەداخەوە، بەتەنها بەکۆڵانە کڵۆمدراوەکانی سنەدا رەدبوو!

سابیری سەندیکا

ئایا كات ماوه‌ بۆ رزگاركردنی عێراق لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا؟

سەید عەتا

مه‌لا به‌ختیار و قه‌ڵه‌مێكی نه‌به‌زیوو