25ی نۆڤەمبەرو بریاری1325

نسار مستەفا 27/11/2020

 
خاڵی كۆكەرەوەی ئەم دوو تەوەرە جیاوازە ( ژنان و كچانن ) لە چەندین ڕووی لەیەك چووەوە كە هەمان بەرجەستەكردنی ( ئاشتی و ئاسایش و سەلامەتی یە بۆ ژنان و كچان)، ئەم دوو تەوەرە بەیەكەوەو بەجیا هەمان ئەو داخوازییە  كە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی تایبەت بەژنان لەزۆربەی وڵاتانی جیهان هاودەنگن لەسەری و بە یاساكراون، لە پێناو ڕاگرتنی هەر جۆرە توندوتیژییەك كە ئاراستەی ژن دەكرێت، یان پێشێلی مافەكانیان دەكرێت جا لەهەرچوارچێوەیەكدا بێت، هێشتا ئامارەكان لەبارەی توندوتیژی و جۆرەكانی لە هەڵكشاندان.
 تەنانەت یاساش نەیتوانیوە وەك پێویست بێت، لەهەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی بڕیاری ژمارە ( 1325)، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پێناو دابین كردنی ژیانێكی شایستە بەژنان، دوای تاوتوێكردنی ئەو دۆخە ناهەموارەی زۆرێك لە وڵاتانی گرتۆتەوە بە هۆكاری جەنگ یان ناكۆكی سیاسی ناچار بووە بە دەركردنی بڕیارێكی لەم جۆرە ئەگەر ئەم بریارە تایبەت بێت بەو ولاتانەی كە هێشتا لە ناكۆكی سیاسی و ململانێ ی سیاسیدان یان لە جەنگدان ئەوا عێراقیش بە هەرێمی كوردستانەوە لەژێر ئەم كاریگەریەدان الزام كراون بە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە.
كەوایە 25 نۆڤەمبەرو بڕیاری 1325 كە هەریەكەیان لە دوو سەرچاوەی جیاواز بەڵام بۆ یەك مەبەست و لە پێناو كۆمەڵگایەكی تەندروست  بەتایبەتیش پاراستنی ئیمتیازات و مافەكانی ژنان و كچان داڕیژراوە .
نەك تەنها لە ماوەی ئەم  16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی یە چالاكی و گفتوگۆی كراوە بەردەوام بێت و حكومەت و حیزبەكان هاوشانی ڕێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگەی مەدەنی زۆرترین رۆڵی خۆیان  لە كۆمەڵیك چالاكی دووبارە بەرجەستە بكەن بەبێ‌ پێداچوونەوە بە كارنامەی خۆیان زۆر دووە لەوەی كە بتوانرێت داخوازیەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەی و 25 ی نۆڤەمبەر بەدیبهێنرێت.
لەسەر ئاستی حیزب كەمترین ژن رۆڵیان هەیە و بەدیار دەكەون وەك ئەوەی ژن لەم چەند ساڵەدا ڕێژەی نەگۆڕ بن، بەهەمان شێوە كەمترین ژن لەسەر ئاستی وەزارەت و بەرێوەبەرایەتیەكان پۆستیان هەیە، پۆستەكانیش زۆركات لەسەر تواناو كەفائەی كەسەكان هەڵبژاردنیان بۆ نەكراوە كە ئەمە دیسانەوە جۆرێكی تر لە توندوتیژی یە بەرامبەر حەق و مافی ژنان بێ‌ دەنگبوون لە ئاستیدا ستەمە.
جۆرەكانی توندوتیژی هەر لە جۆری دەرونیەوە تا لێدان و دەستدرێژی و خێزانی جەستەی و كوشتن و ئەلیكترۆنی رۆژ لە دوای ڕۆژ لە فراوان بوندایە، لە خۆیدا ئەمەش ئاماژەیكی ترسناكە، نزیكدەبێتەوە لەوەی كە بڵین و كوشتن و دەستدرێژی و توندوتیژی ببێتە دیاردە، سەرەتا حكومەت دواتریش حیزب بەو ئاراستەی خاوەنی رێكخراوی ژنان و ئافرەتان و خوشكان چەندین رێكخراوی كۆمەڵایەتین دەكرێت بەرپرسیاری ئەوە بكرێن كە نەیانتوانیوە رۆڵیان هەبێت لە هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگا و پەروەردەی خێزان و جێبە جێ كردنی بڕیاری 1325 هەوڵدان بە گەڕاندنەوەی سەروەری بۆ یاسا .