کرێکار لەسێیەمین کۆنفراسی کۆمەڵەو چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی

ئەحمەد محەمەد سەعید 10/03/2020

 

ئەحمەد محەمەد سەعید 
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی 
یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان

 

لەڕوانگەی بەشی دەیەم هەڵسەنگاندنی کتێبی ( من العالم الثالث الی الاول )  لەنوسینی هەڤاڵ مەلابەختیار دەمەوێت بەتیشکی نوسینەکانی بەڕێزیان ئەم بابەتەی خۆم دەوڵەمەند بکەم و هەندێ لەبیرەوەری کۆنفرانسی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و بۆچونی بەندە لەسەر بەستنی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی بخەمەڕوو.
لەتەموزی ساڵی ١٩٨٤ لەبناری چیای پیرەمەگرون لە هەواری کانی سێو بەبەشداری ٢٨٧ ئەندام سێیەمین کۆنفرانسی کۆمەڵە بەسترا ، سەردەم سەردەمی شاخ بوو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەقۆناغی ڕزگاری نیشتمانیدابوو ، خەبات خەباتی سیاسی و چەکداری ڕادیکاڵانەیە .
 ئەوەی جێگای تێڕامانی ئێمەی چالاکەوانانی کرێکارانە کەئەو کۆنفرانسە لەکاتێکدا بەسترا پێشکەوتنە زانستیەکان بەوشێوە خێرایەی ئێستا دنیای دانەپۆشیبوو بەئاستەم لەڕێگای سادەترین ئامێری دەنگی و ڕەنگی دەتوانی بەشێکی کەمی پێشکەوتنەکانی دنیا ببینیت، کەچی بەشداربووانی کۆنفرانسەکە  ٥٤ کرێکارو ٧ جوتیارو بەبەشداری ژنان و کاسبکارو موچەخۆری بچوک و گەورە بوون .
جوارەمین کۆنگرەی یەکێتی لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بەسترا ، هەرجەندە زروف و زەمانی ئێستاو ئەوسا  زۆر جیاوازن هەر لە پێشکەوتنە خێراکانی  ،( زانستی تەکنەلۆجیا  ، پێشکەوتنی ئامێرەکان پەیوەندی ، پێشکەوتنی ئامێرو پێداویست کشتوکاڵی و بەرهەمهێنان ، گەورەبوونی شارەکان ، ئاڵوگۆڕەبازرگانیەکان ، ڕۆبۆتە پڕۆگرامسازەکان ، پێشکەوتن و بەرهەمهێنانی چەک و چۆڵ و دەیانیتر ) .
یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک حزبیکی سۆسیال دیموکرات چوارەمین کۆنگرەی بەسەرکەوتوویی بەست ، بەڵام بەبێ بەشداری کرێکارو جوتیارو پیشەوەرو کاسبکار بەشێوازێکیتر بەبێ گرنگیدان بە ڕێکخراوە دیموکراتەکان ، ئێمەی چالاکەوانی کرێکاران وێڕای تێبینیەکانمان لەسەر بەشداری پێنەکردنی تاکە نوێنەرێکی کرێکاران لەکۆنگرەکەدا ، بەپێچەوانەی ڕوئیای سۆسیال دیموکراتەکان کەهیچ کۆنگرەیەک بەبێ بەشداری ڕێکخراوە کرێکاریەکان نابەستن ، لەگەڵ ئەوەشدا کرێکاران دەتوانن دەوری بڕیاردەری سەرەکی کۆنگرەکەبن یاخود دەبنە گرەنتی سەرکەوتنی  هەر ڕێچکەو ڕێبازێک کەلەبەرژەوەندی کرێکاران بڕیار بدەن .
بەداخەوە کەلەم کاتەی ئێستای یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان نەتوانیومانە فشارێک بین بۆسەر حکومەت و پارتەسیاسیەکان و خاوەکارەکان بەتایبەت ئەوانەی کرێکار دەچەوسێننەوە ، نە حزبیش وەک پێویست نرخ و بەها بەسەندیکاکان دەدەن ، بێگومان هۆکاری سەرەکی سەندیکاکانی کرێکاران و حزبن ، لەبەر ئەم جەندهۆکارە ....
١ - ناردنی کادری نەشارەزا بۆڕابەرایەتیکردنی چینی کرێکاران .
٢ -شوێن دۆزینەوە بۆ کادر نەک کادر دۆزینەوە بۆشوێن .
٣ -دەخالەتی حزبی کەسانی سیاسی بەجۆرێک لەگەڵ خواستی کرێکاران یەک ناگرنەوە .
٤ - کورد ئەڵێت ( نەکردەکاران مەبەن بۆکاران ، دەیان بەن پێیان مەسپێرن کاران ) ئەم پەندە پێچەوانەبۆتەوە نەکردەکاران پێیان سپێردراوون کاران .
٥ - نەشارەزایی زۆرێک لە هەڵسوڕاوان و بڕیاربەدەستەکان و ڕێگەگرتن لە کەسانی شارەزاو چالاکوانی کرێکاران .
٦ -نەبوون یان نەڕەخساندنی هەلێکی دروست تاکو کەسانی شارەزابتوانن دەوری خۆیان بگێرن .
٧ - پشگیری وتەزکیەی حزبی کاریگەری خراپی لەسەر ڕەوتی سەندیکاکانی کریکاران هەبووە .
٨ - سەندیکاکانی کرێکاران نەبوونەتە شوێنی بەرهەمهێنان و دروستکردنی کادری نیقابی .
٨ - لەهەمووی خراپتر دەستەمۆبوونی کادری سەندیکاکان بەخواست و بڕیاری پارتە سیاسیەکان و لەدەسدانی ئازادی کارو هەڵسوڕاندنی کادری نقابی.
 ئەمانەو دەیان خاڵی لاوازتر کەوایکردوە سەندیکاکانی کرێکاران لەجیاتی بەرەوپیشبڕۆن کەچی بەخێراییەکی زۆر لەپاشەکشەدان . بەڕێز کاک بەختیار ئێوە کەسێکی قاڵبووی ڕێکخراوە دیموکراتی و سەندیکاکانی کرێکارانن ، هەربۆیە بەتەواوی پشگیری خۆم بۆ نوسینەکەت دەردەبڕم .
هەرچەندەکرێکاران بەشدار نەبوون لەچوارەمین کۆنگرە  هەرگیز هێزێکی جەماوەری گەورەی وەک یەکێتی کرێکاران و ڕێکخراوەدیموکراتیەکان پشت گوێ ناخات و دڵنیام کە بەرنامەو پڕۆژەی بۆ کرێکاران دەبێت ، ئومێدیش دەخوازین کە کەسانی شایستەو شارەزا و نزیک لە بەدیهێنانی خواستەکانی ئێمەی کرێکاران رابەری ڕێکخراوەدیموکراتیەکان بێت بەتایبەت ئەوانەی پێشینەی کاری ڕێکخراوەیی و سەندیکاکان بوون .