رۆژی (ئاڵا) لەسایەی سەری بەرزی (شەهید هوجام) دا
لە هەر یادەوەرییەکی شانازیدا، شەهیدان شکۆی چرکە بەچرکەی کوردەواریین.
لە وەڵامی نوسینێکی دکتۆر هێمن خورشیدا ،کەنوسیبووی: (که‌ستان له رووانینی ئه‌م شێره وردبۆته‌وه). چوار ساڵ پێش ئێستە ئەم وەڵامەم بۆ شاکارە جوانەکەی نوسی:
ده‌ڵێم نه‌خێر
سه‌رداخه‌ن و با هه‌ر ئه‌و وردبێته‌وه.
لێگه‌ڕێ وردبوونه‌وه‌كه‌ی لێمه‌بڕن.
كه‌ی له كه‌لتوری ئێمه‌دا قسه‌بڕین و نیگابڕین و ده‌ستبڕین و سه‌ربڕین هه‌بووه.
با بۆ دوواسات له سه‌مای ئه‌م هه‌موو تاریكی و تانه ره‌شانه‌ی ره‌ونه‌قی مرۆڤ بڕوانێ.
با بۆ دووا سات ، دووا پرسیاری له‌سه‌ر مانای مرۆڤ دانێ.
با رامانی ئەم ستەمە بكاته وێردی داستانێ.
سه‌ره‌ی ئه‌وه‌و سه‌ری ویژدانی داده‌نێ ، ته‌نها بائه‌و سه‌یربكاتو رابمێنێَ.
نیگای برسی ئێمه‌ی مرۆڤ، كه‌ی له‌و نیگا تێر‌و ته‌ڕه‌ی ئه‌و تێده‌گا.
نیگای ساده‌و ساردی ئێمه، كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و نیگا قوڵه‌ی ئه‌و رێده‌كا.
نیگاكانی موژده‌به‌خشن، با له‌وه‌یشومی چاو و چڵه‌ی ئێمه دووربن.
بۆ ده ڕۆڵه‌ن، بۆ ده (عشرە مبشرە)ن.
با به‌باڵای نیگاكانی هه‌تا هه‌تایه روو سووربن.
نیگاكانی قوڵ ده‌ڕوانن، ژانی كیشوه‌رێكیان پێیه، ژانی ده رۆڵه‌ی بێنازو ئه‌فسانه‌ی دایكێكیان پێیه.
من ده‌زانم هه‌وه‌ڵ نیگای ئاڵاوه‌ته كیژه بیماره‌كه‌ی بابه‌ی. چوون ده‌زانێ ژانی ئه‌و شمشێری غه‌دره، هێنده‌ی ژانی ره‌وخساره خه‌مگینه‌كه‌ی ئه‌و نایبڕێنێ.
نیگاكانی قوڵ ده‌ڕوانن، تۆ ته‌ماشای ماڵه‌كه‌ی كه‌ن؟
چ بۆنێكی كورده‌واری له‌و حه‌وشه‌و هه‌یوانه‌وه دێ.
تۆ ته‌ماشای پاسارو بانی ماڵێ كه‌ن؟
چ میهرێكی ئه‌م بارانه، به‌سه‌ر هه‌ژاریدا ده‌ڕژێ.
من ده‌زانم، ئه‌م شه‌و چاوه‌كانی ئه‌ون، بانی ماڵه‌كه‌ی ده‌گێڕن. ئه‌م شه‌و نیگاكانی ئه‌ون، له‌و هه‌موو درزی دیوارا دێنه ژوورێ.