کرێکار لەدیدی یاسای کاری ئێراق
کرێکارلەدیدی یاسای کاری ئێراق
کرێکار لەسەرجەم وڵاتانی دنیادا هەڵگری پێناسی تایبەت بەخۆیانن بەڵام دەتوانین بڵێین پێناسەکان بۆکرێکار لەیەکچوون ، لەیاسای کاری سەرجەم وڵاتاندالەچوارچێوەی ( قانون العمل ) چەسپێندراوە،لەیەکچوونێکی زۆر لە کرۆک و ناوەڕۆکی پێناسەکان هەریەک شێواز لەماناو واتادا دەگەیەنێت ،ئەگەرپێناسی کرێکار لەیاسای کاری نێودەوڵەتی ،کەڕێکخراوێکی گەورەو باوەڕپێکراوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان ، کەزۆرێک لەوڵاتان ئەندامن لەم ڕێکخراوەدا ، ئەو وڵاتانە لەسەریان پێویستکراوە ،کەدەبێت داڕشتن و دەرکردن و تەنانەت هەموارکردنەوەی یاسای کار دەبێت هاوتەریب لەگەڵ یاسای کاری نێو دەوڵەتی گونجاوبێت.
یاسای کاری عێراقی ژمارە ( 71 ) ی ساڵی 1987 و یاسای هەموارکراو بەژمارە ( 37 ) سالی 2015 یەک جۆر پێناس بۆ کرێکار دەکات .
پێناسی کرێکار لەیاسای هەموار کراوی ژمارە ( 37 ) لەمادەی یەکەم ، خاڵی شەشەم بەم جۆرە پێناسی کرێکار دەکات: ( هەرکەسێکی سروشتی ، نێربێت یان مێ ، کەبەڕێنمایی وسەرپەرشتی خاوەنکارو، لەژێر بەڕێوەبەرێتی ئەودا ، کارێک ئەنجام بدات ، جائەگەر بەپێی گرێبەستێکی نوسراو یان زارەکی ، بەرچاو یان نادیار بێت ، یان بەئەنجامی مەشق پێکردن یان تاقیکردنەوەبێت یان بەکارێکی ( هزری ) یان جەستەیی هەڵبسێت بەرانبەر بەبڕێک لەکرێ یان هەرجۆرێکیتر بێت بەپێی ئەم یاسایە.
پێی دەوترێت کرێکار
ئەحمەد محمەد سەعید
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان