ترسی سەرمایەداری لە فشاری کرێکاران

ئەحمەد محەمەد سەعید 05/10/2019


بەمێژووی دروستبوونی سیستەمی سەرمایەداری، لەگەڵ گەورەبوونی هەژموونی دەسەڵاتی ئەم سیستەمە لەچوارچێوەی هێزێکی ئابووری گەورەوزەبەلاحداکەلەشێوەی ڕژێمێکی سیستماتیک وڕێکخراودا،دەسەڵاتی خۆی بەسەر کەل وپەل وبازاڕداسەپاند بەشێوەیەک کە بەرهەم وپێویستیەسەرەکی و سەرەتاییەکان بەهێزو بازووی کرێکاران بەقورسترین کارو لەبەرانبەرکرێیەکی کەمدا کەلەتوانای دابینکردنی پێویستی ڕۆژانەی کرێکارەکەشدانەبوو چ جای خانەوادەکانیان.
بەپێچەوانەوەهەرکاتێک فشارەجەستەیی ودەروونیەکان لەسەرکرێکاران زیاتر دەبوون تا ڕادەی بڕست لێبڕان ، دەنگی ناڕەزایی کرێکاران لەبەرانبەرئەونادادپەروەرییەلە زۆری بەرهەم وکرێی کەم زیاتر دەبوو . دەسەڵاتی کاپیتالستەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرهەم وسەرمایەی ئەوانی زیاتر دەخستەسەرو سیبەری ستەمی سەرمایەداران تۆختر دەبووەوە ، کرێکاران لەبەرانبەرئەو فشارە زۆرەی خودان سەرمایەکاندا هەوڵی خۆڕێکخستنیاندا تاکارگەیشتە گردبوونەوەو دەربڕینی ناڕەزایی بەشێوەیەکی ڕێکخراو لەچوار چێوەی یاداشتێکدا بەشێوازی ئاشتیانە داوای کەمکردنەوەی کاتژمێری کارو پێدانی مافی شایستە کەژیانی خۆیان وخانەوادەکانیان دەستەبەر بکات.
نەک هەروەڵامی داواکاریەکان نەدرایەوە بەڵکو کرێکارانی ناڕازی ( سوتێنران... دادگایکران ... بەندکران ... دەرکران ... ) ئەم سزاقورسانەبەبێ گوێدانەبەهاکۆمەڵایەتی و نامرۆڤایەتیانە بوونەدەسپێکی مێژوویەکی ڕەشی کاپیتالیستەکان بەپشتیوانی ڕژێمەسەرمایەدارەکان  مێژوویەکی ڕەشیان تۆمارکرد بەدرێژایی سەدو سی ساڵ زیاتر یادی ئەوڕۆژە سەختە لەلایەن کرێکارانەوە دەکرێتەوە،
ئەوەی جێگای وتنە ئەمڕۆ کرێکاران لەسەرتاسەری جیهان لەسایەی ئەو ستەمەی سەرمایەداری ڕیزەکانیان ڕێک دەخەن لەچوار چێوەی یەکێتی و سەندیکا کرێکاریەکاندا وەک ڕێکخراوێکی بەهێزی کۆمەڵایەتی بەرگری لەمافی چینی کرێکار دەکەن  .کاریگەری ئەم سەندیکاکرێکاریانە ئەوەندە بەهێزبووە دەتوانن کەرتەکانی گواستنەوە یاخود کارگەو کۆمپانیا گەورەکان بووەستێنن و لەکاریان بخەن ، تائەوکاتەی حکومەت یان خاوەن کارگەو کەرتەکان بهێننەسەرمێزی گفتووگۆ.


ئەحمەد محەمەد سەعید 
ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان