سه‌رمایه‌داری چۆن ژن ده‌كات به كاڵا؟
ئێمه‌ی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی گشتی له پێكهاتن و دروستبوندا له‌یه‌ك ده‌چین، به‌ڵام جیاوازین له‌شێوه‌ی گوزراشت كردنمان بۆ ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا هه‌یه‌و هه‌میشه خۆمانی لێ لا ئه‌ده‌ین.
داهات و ده‌ستكه‌وتی به‌كاڵاكردنی ژن و فرۆشتنی جه‌سته‌ی و بازرگانی پێوه كردنی، هیچی كه‌متر نییه له داهات و ده‌ستكه‌وته ماددیه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی به‌هۆی چه‌ك و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ساڵانه ده‌ست ئه‌و باند و گروپانه ده‌كه‌وێت كه به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن. به‌كارهێنانی (استغلال)كردنی ژن و منداڵ و به‌كۆیله‌كردن و به بازاڕكردنی ژن وه‌ك كاڵایه‌ك، له‌هه‌مو بازرگانیكردنێك به‌ربڵاوتره له جیهاندا. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش به شێوه‌یه‌كی فراوانتر و به‌جۆره‌ها شێواز مامه‌ڵه به ژنانه‌وه ده‌كرێت.
زۆرجاریش ڕێگه نه‌دان به باس كردنی ئه‌و باسه، یان به‌هۆی داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باوه‌كان، وایكردووه كاری ئه‌م باندانه ئاسانتر بێت.
پاش به‌دیاركه‌وتنی رێكخراوی داعش و گروپه تیرۆریسته‌كانی تریش، بیرۆكه‌ی ده‌رخستنی ژن وه‌ك دیاریه‌ك، یان وه‌ك پاداشتێك بۆ پیاوی جیهادی، زیاتر په‌ره‌ی به‌و بازرگانیه داوه و ژنی كردووه به كاڵایه‌ك بۆ كڕین و فرۆشتن پێیانه‌وه. ژنان به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕیسوایانه هه‌رزان بازاڕ ده‌كرێن. له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت.
هه‌ر له به‌دیاركه‌وتنی مێژوویی مرۆڤایه‌تی، به‌كاڵاكردنی ژن په‌یوه‌ست كراوه به كۆیلایه‌تی، چونكه هێزه گه‌وره‌كان، هه‌میشه لاوازیان چه‌وساندنۆنه‌وه و ژنانیان به كۆیله بردووه و ناچاریان كردوون ملكه‌چ بن بۆ مه‌رامه‌كانیان. چه‌ندین و سه‌ده و ده‌یه له‌و مێژووه به زاڵبونی به‌هێزه‌كان ناسراوه. به‌رده‌وام لاواز ملكه‌چ بوه بۆ به‌هێز، هه‌ژاران خۆیان فڕۆشتوه بۆ دامركادندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی به‌هێزه‌كان.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رمایه‌داریش له‌كاتی ئێستادا بۆته ئه‌و كه‌رسته‌یه‌ی، كه گوتاری سه‌رمایه‌داری خۆی و كلتوره‌كه‌ی خۆی پێ تێده‌په‌ڕێنێت و وێنه‌یه‌ك ده‌كێشێت بۆ كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و ژنیش له‌ناویدا به تایبه‌تی. بۆیه ژن له‌ناویدا وه‌ك كاڵایه‌ك بۆ پڕوپاگه‌نده بۆ كاڵاكانی به‌كارده‌هێنرێت. به‌مه‌ش بازاڕه ئازاده‌كه‌ی پێ فراوان ده‌كات، بازاڕێك كه هیچ دیسپلینێك یان یاسایه‌كی ئه‌خلاقی ته‌حوكمی پێوه ده‌كات. چونكه له هزری سه‌رمایه‌داریدا، ویست پاساو بۆ ڕه‌فتاره‌كان ده‌هێنێرێته‌وه. بۆیه هیچ كاتێك دوو دڵ نابێ له‌به‌كارهێنانی هه‌ر رێگه‌یه‌ك بۆ زیادكردنی داهات. هیچ حسابێكیش بۆ پێویستیه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریه‌كان ناكات. ئه‌وه‌ی لای ئه‌و گرنگه ته‌نها به‌دی هێنانی داهاته. لێره‌دا ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ژن وه‌ك كاڵایه‌ك به‌كاردێنێت و له بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت كۆیلایه‌تی سه‌رده‌م، كه به ڕێگه‌ی چه‌ندین یاسای نوێ پاساوی بۆ ده‌هێنڕێته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه پروپاگه‌نده‌یه‌كاندا، ژنان له‌چوارچێوه‌ی وێنه‌یه‌كی نیشاندراو، كه چه‌ندین جار دوباره ده‌كرێته‌وه، په‌خش ده‌كرێت بۆ خولقاندنی نمونه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ژنان و خولقاندنی پێوه‌ری جوانی، ئه‌مه‌ش هه‌موی خزمه‌ت به كۆمپانیاكانی جوانكاریی ده‌گه‌یه‌نێت. چونكه وێنه‌ی ژنێكی نمونه‌یی، كه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كه‌رستانه و ناوه‌رۆكی ئه‌و وشانه‌ی هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ وێنه‌كان، زۆرجار ئاماژه به جوانیه‌كی ورژێنه‌رانه ده‌دات.
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له بنه‌ڕه‌تدا و به سروشتی خۆی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هه‌ژاران له‌لای به‌هێزه‌كانه‌وه دروستبوه. به‌مه‌ش واقیعی ژن له پله‌به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌خواری خواره‌وه‌یه و هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی خراپترین جۆری ئیستغلال كردن ده‌بێته‌وه، چونكه سروشتی سه‌رمایه‌داری، سروشتێكی قازانجیه و سیسته‌می بازاڕ تێیدا ئازاده. ڕێگه نادرێت به ژن هیچ ڕووبه‌ڕێك یان زه‌مینه‌یه‌كی بۆ ساز بێت بۆ سه‌لماندنی خۆی به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه و ئازادانه.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك بزاڤی ژنان و (فێمێنیسته‌كان) به‌تایبه‌تی هه‌وڵی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریان داوه به رێگه‌ی دژایه‌تی كردنی كلتوری به‌كاربه‌ر و به‌كاڵاكردنی ژنان و داواكردنی یه‌كسانی ته‌واو بۆ ماف و ئه‌ركه‌كان. به‌ڵام تا ئێستاش نه‌توانراوه بگه‌نه ئاستی پێویست و ده‌سته‌وه‌ستانه به‌رامبه‌ر سیسته‌مه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی سه‌رمایه‌داری. ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگه ئه‌وروپیه‌كانیش، كه هه‌میشه بانگه‌شه بۆ دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن و ژنان تێیاندا چونه‌ته‌وه ناو بواره‌كانی سیاسه‌ت و جێبه‌جێكاری، به‌ڵام سیماكانی به‌كارهێنانی ژنان تا ئیستاش له‌ناشیرنترین وێنه‌دایه. گه‌وره‌ترین وڵات له‌جیهان قێزه‌ونترین كرده‌وه به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نجام ده‌دات. سه‌رباری چه‌سپاندنی ئه‌م هه‌موو یاسایانه. كه‌چی ژنان تا ئیستاش نه‌گه‌یشتونه‌ته یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ته‌واو.