فره ڕه‌نگی و كێشه‌ی ديموكراسی
ديموكراسي
چه‌مكێكه وه‌كو زاراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ يۆنانيه‌كان ، كه ( ديموس ) به ماناي
( گه‌ل ) دێت و ( كراتوس ) به‌ماناي ( ده‌سه‌ڵات ) و ( حوكم ) دێت ، واته ده‌سه‌ڵات
ياخود حوكمى گه‌ل . ئايا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێك كه داهێنانێكى يۆنانيه و ئه‌و
كات ياخود پێش ئه‌وه‌ش له هيچ ووڵاتێكى تر بوونى نه‌بووبێت وه‌كو پراكتيك ئه‌گه‌رچي
به‌م ناوه‌ش نه‌بووبێت ؟ !
هه‌روه‌كو ( رۆبرت أ . دال ) ده‌ڵێت ده‌گونجێت له كات و شوێنى جيا جيا ديموكراسي
سه‌ري هه‌ڵدا بێت و په‌يڕه‌و كرابێت ، بۆ نمونه هه‌يه ده‌يگه‌ڕێنه‌وه بۆ زياتر
له دوو سه‌د ساڵێك له ولايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ، ( ئه‌مه وه‌كو
نمونه‌يه) .
قسه‌كانى ( ڕۆبرت أ .دال ) لۆژيكين و بگره
پێش يۆنانيه‌كانيش جۆرێك له ( ديموكراسي ) په‌يڕه‌و كراوه له لايه‌ن كورده (
گوتی ) يه‌كان بۆ ده‌ست نيشان كردنى پاشاکانيان .
له‌وانه‌يه له شوێن و كاتى تريش پراكتيكه
كرابێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ي يۆنان بوو به به‌ردي بناغه‌ي ئه‌م پرۆسه گرنگه له
ژيانى ئه‌م سيسته‌مه گرنگه بۆ جوان كردنى ژيانى مرۆڤايه‌تى به‌ڵام ئه‌و كات به
شێوازێكى ته‌واو پڕ له دايك نه‌بووبێت ، به‌ڵكو به درێژايي مێژوو شتى جوانى
خراوه‌ته سه‌ر و بۆي زياد كراوه تا موته‌كامل بێت ، ئه‌م ته‌واو كردنه‌ش له
ئێستا و له داهاتووشدا هه‌ر درێژه‌ي ده‌بێت ، به‌ڵام له‌لايه‌ن ڕۆژئاوا زياتر ،
هه‌ر ئه‌وان وه‌كو چه‌مك دايان هێنا و هه‌ر ئه‌وانيش پراكتيزه‌يان كرد و هه‌رئه‌وانيش
بۆي زياد ده‌كه‌ن و چڕ‌و پڕتري ده‌كه‌ن .
ئێستا گه‌يشتين به‌وه‌ي كه موڵكى ڕۆژئاوايه
، چ وه‌كو چه‌مك و چ وه‌كو پڕاكتيزه كردن ، ئه‌م چه‌مكه په‌ڕيوه‌ته‌وه بۆ
ووڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ، به‌ڵام پێم وانيه له ڕابردوو و ئێستاش و داهاتووش
توانيبێتيان و بشتوانن تێيبگه‌ن و پراكتيزه‌ي بكه‌ن ، مێژوو باش‌ترين گه‌واهيده‌ره
.
يه‌كێك له‌و
هۆكارانه‌ي كه وايان لێ ده‌كات نه‌توانن پڕاكتيزه‌ي بكه‌ن بريتيه له زه‌ق كردنه‌وه‌ي جياوازيانى نێوان ڕه‌نگه‌كان ،
چونكه خۆي له خۆي‌دا فره ڕه‌نگى دژه ديموكراسي نيه ، به‌ڵكو ڕيز گرتن له و فره
ڕه‌نگيه به‌شێكى گرنگه له دونياي
ديموكراسي ، زۆرن له‌و ووڵاتانه‌ي كه فره ڕه‌نگن و هيچ كێشه‌كيان نيه و نمونه‌ي
جوانى ديموكراسين ، چونكه ئه‌م فره ڕه‌نگيه‌يان نه‌گه‌يشتۆته ئاستي زێده ڕۆيي
و توندڕه‌ويي و يه‌كتر ڕه‌ت كردنه‌وه هه‌روه‌كو ( ئالان تۆرين ) ده‌يڵێت .
له‌م حاله‌ته‌دا
سيسته‌مێكى نا ديموكراسي دروست ده‌بێت ئه‌گه‌رچي
سيسته‌مێكى لاوازيش بێت ، هه‌روه‌كو (
چالز تيللي ) ده‌يڵێت به شێوه‌يه‌ك توند ڕه‌وي و ڕكابه‌رايه‌تى د تايفي و ئيسني
دروست ده‌بێت تا ڕاده‌يي شه‌ڕو يه‌كتر كوشتن .
ئه‌گه‌ر
به گوێره‌ي ئه‌م ڕا و بووچونه فيقهيانه
خوێندنه‌وه‌يه‌ك بۆ باري ناوخۆي عێراق بكه‌ين
ده‌بينين ووڵاتێكى ئاڵۆزه و پڕه له ڕه‌نگي جياواز له ئايين و نه‌ته‌وه
و مه‌زهه‌بي جياجيا ، به درێژايي ميژوو دانيان به‌يه‌كتر نه‌ناوه و خاڵي جياوازيه‌كانيان زۆر زه‌ق كردۆته‌وه تا
ڕاده‌ي بردنى به‌ره‌و كه‌شێكى توند ڕه‌ويي
و يه‌كتر سڕينه‌وه و بگره شه‌ڕ و كوشتاريش ، له بري ئه‌وه‌ي خاڵه جياوازه‌كان وه‌لا بنێن و
كار له‌سه‌ر دۆزينه‌وه و دروستكردنى خاڵي هاوبه‌ش بكه‌ن و ڕێز له تايبه‌ت مه‌نديه‌كانى
يه‌كتر بگرن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆرينه و كه‌مينه‌ش بن ، ئه‌وه ڕووي ديموكراسيه
كه ڕێز له يه‌كتر بگرن و دان به‌يه‌كتر
بنێن هه‌روه‌كو ( ئالان تورين ) ده‌يڵێت .
ئه‌مه وا ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك دواي ئه‌وه‌ي
له ڕێي دان نه‌نان به به‌رامبه‌ره‌كانيان و ته‌نها گرنگي دان به تايبه‌تمه‌نديه‌كانى
خۆيان و دواجار بردنى ئه‌و جياوازيانه به‌ره‌و ئاقرێكى تر له شه‌ڕه‌نگێزي ، هه‌وڵي
گرتنه ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن و ده‌كه‌ونه به‌ر كاري چه‌وساندنه‌وه‌ي ئه‌وانى تر ،
نمونه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى به‌عسيه‌كان ، به جۆرێك كه ڕێگه‌يان نه‌ده‌دا هيچ
حزبێكى تر هاوبه‌شيان بكات له ده‌سه‌ڵات ، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌مي سه‌داميش سونه
مه‌زهه‌به‌كان باڵا ده‌ستى عێراق بوون و مه‌وداي ئازادي مه‌زهه‌بيش نه‌وه‌ك ته‌نها سياسيان له‌به‌رده‌مدا
ته‌سك كرابوه وه تا ڕاده‌ي ڕێگه گرتن لێيان . له‌وانه‌شه به پێچه‌وانه‌وه‌كه‌شي
ڕووبدات ئه‌گه‌ر ڕۆحي پێكه‌وه ژيان و دان نان به‌يه‌كتر له دڵ و ده‌روونى تاكه
كانى ئه‌م ووڵاته چه‌كه‌ره نه‌كات . ئه‌وان
تا ئێستاش له ڕووي مه‌زهه‌بيه‌وه يه‌كتر ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ستيان
گرتووه به مێژووي دژايه‌تى كردنى يه‌كترو بونه‌ته به‌شێك له درێژكراوه‌ي ئه‌و
مێژووه .ياخود له‌سه‌ر بنه‌ماي ئيسني و قه‌ومى ، مێژووي عێراق له ڕابردوودا پڕه
له له ته‌عريبي كورد و توركمان و كلدان و ئاشوور به‌ده‌ستي به‌عسيه‌كان ، يانيش
له سه‌ر بنه‌ماي جياوازي ئاييني ، بۆنمونه ئه‌و پاڵه په‌ستۆيه‌يه له‌سه‌ر
كورده ئێزه‌دي و كاكه‌ييه‌كان هه‌بووه به درێژايي مێژوو ، كه ئه‌وان جگه له‌وه‌ي
له‌به‌ر كوردبوونيان دووچاري مامه‌ڵه‌ي توند‌و تيژي بونه‌ته‌وه ، له‌به‌ر جياوازي
ئايينيش بووه . كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت
دانى به تۆ نه‌نا ، هه‌وڵ ده‌دات تايبه‌تمه‌نديه‌كانى تۆ بسڕێته‌وه و تۆش له‌ناو
تايبه‌تمه‌نديه‌كانى خۆي بتوێنێته‌وه . كه‌واته دژايه‌تى كردنى ڕه‌نگه‌كان له نێوان خۆيان‌دا له هه‌ر ووڵاتێك ڕێگر ده‌بێت له هێنانه كايه‌ي
ووڵاتێكى ديموكراسي .