هێشتا هه‌ر سه‌رده‌می ته‌وافـــوقاته
عێراقی سه‌رده‌می به‌عسیه‌كان تا ساڵی 2003 و ڕووخاندنی ئه‌و ڕژێمه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و به‌دیاریكراویش ئه‌مه‌ریكا ، عێراق ووڵاتێكی تاكڕه‌وی سیاسی بووه و به جۆرێك ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له باڵا ده‌ستی و تاك ڕه‌وی مه‌زهه‌بیش ، به واتایه‌كی تر له نێو دونیای حزبایه‌تیدا ڕێگه به هیچ حزبێكی تر نه‌دراوه كه دروست بێت و بێته مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه و ململانی و پێشبڕكێ بكات له‌گه‌ل حزبی به‌عس بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ، یاخود به لایه‌نی كه‌م به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكات . له نێو مه‌زهه‌به‌كانیش تاك ڕه‌وی و باڵا ده‌ستی سونه مه‌زهه‌به‌كان و چه‌وه‌ساندنه‌وه‌ی شیعه مه‌زهه‌به‌كان ، به حوكمی ئه‌وه‌ی حزبی تاك ڕه‌وی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ته‌مسیلی سونه مه‌زهه‌به‌كانی ده‌كرد . كه‌واته عێراق ئه‌زموونێكی تاڵی هه‌بوو له چه‌وه‌ساندنه‌وه و تاك ڕه‌وی ، بۆیه كه هاوپه‌یمانان ڕژێمی سه‌دامیان له 2003 ڕووخاندن بژارده‌ی ( زۆرینه و كه‌مینه ) یان به دوور گرت بۆ دیاری كردنی فۆڕمی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه‌یه له پێك هێنانی حكومه‌ت . ئه‌مه چاره‌نووسی ووڵاتێكی ڕۆژهه‌ڵاتی فره نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به . چونكه ئه‌زموونی تاڵیان هه‌یه له سته‌م له‌یه‌كتركردن و پێشێل كردنی مافه‌كانی یه‌كتر و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه كاڵ كردنه‌وه‌ی شوناسی یه‌كتر تا ڕاده‌ی له‌ناوبردن و جینۆساید و ... هتد . بۆیه دابه‌شكردنی پۆسته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقاتی سیاسی پێ په‌سندتر بوو نه‌وه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه و كه‌مینه.
كه‌واته ئامانج له‌م بژارده‌یه بریتیه له زامنی مافی كه‌مینه‌كان و به‌شداری پێ كردنیان و فه‌رامۆش نه‌كردنیان و دوور خستنه‌وه‌ی سته‌می زۆرینه‌كانه له‌سه‌ر كه‌مینه‌كان . ئه‌گه‌ر سه‌یری دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بكه‌ین له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ، سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد و سه‌رۆكی وه‌زیران بۆ عه‌ره‌بی شیعه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ عه‌ره‌بی سونه ، ئه‌مه جگه به‌ره‌و خوارتر له‌م ده‌سه‌ڵاتانه و جێگری سه‌رۆكه‌كان و وه‌رگرتنی چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌لایه‌ن كورده‌وه . هه‌رچه‌نده كورد هه‌میشه ناڕازی بوه و گله‌ی له نه‌بوونی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه كردووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باری سیاسی كورد زۆر باشتر بووه به به‌راورد به سه‌رده‌می پێش 2003 له حكومه‌تی عێراقی ، پێم وایه له پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی عێراقیش به‌هه‌مان شێوه به شێوه‌ی سازانی سیاسی پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن ، هێزه عێراقیه‌كانیش لاریان ده‌رنه‌بڕیوه له بژارده‌ی سازانی سیاسی بۆ دابه‌شكرنی پۆسته‌كان كه ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا بژارده‌ی ئه‌مه‌ریكاو ئێرانیش ده‌بێت . هه‌رچه‌نده وا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی سیڤیه‌وه خه‌ڵكی بێ لایه‌ن پۆست وه‌ربگرن و خۆشی بێ لایه‌نانه هاتۆته مه‌یدانه‌كه‌وه ، به‌ڵام به‌ڕای من سه‌ركه‌توو نابێت ، چونكه هێشتا سه‌رده‌می دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌سه‌ربنه‌مای ئینتیمای سیاسی و سازانی سیاسی كۆتایی نه‌هاتووه و ئه‌ویش دواجار مه‌حكومی كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی سیاسی واقیعی ده‌بێته‌وه و سه‌ركه‌توو نابێت تێیدا . ئه‌م فۆرمه‌ش له پێكێهانی حكومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992 ه‌وه په‌یره‌و كراوه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه، پێم وایه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووش هه‌ر به‌م فۆڕمه پێكده‌هێنرێت كه ته‌وافوقی سیاسیه ، لێره‌و له‌وێ باس له په‌نابردن بۆ سیسته‌می زۆرینه و كه‌مینه ده‌كرێ ، به ئیدیعای ئه‌وه‌ی كه گوایه یه‌كێتی نیشتیمانی له‌و فۆرمه لایداوه بۆ ته‌شكیل كردنی حكومه‌ت ، به‌ڵام نه‌خێر یه‌كێتی لاینه‌داوه و به‌ڵكو له‌سه‌رهه‌مان ئه‌و دابه‌ش كردنه له پۆست‌دا په‌یڕه‌وی كرد كه پێشتر ڕێكه‌وتن له‌سه‌ری و په‌ێره‌ویان كردووه ، به جۆرێك كه سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بووه و له‌ناو كوردیش بۆ یه‌كێتی ، هه‌روه‌ها پارێزگاری كه‌ركوكیش هه‌ر بۆ یه‌كێتی بووه ، له به‌رامبه‌ریشدا پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی بووه و ئێستاش ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له ده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه كه ئه‌میش جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه ، بۆیه پێم وایه هێشتا هه‌ر سه‌رده‌می ته‌وافوقاتی سیاسیه بۆ ته‌شكیل كردنی كابینه‌ی حكومه‌ت له ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ، چونكه تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش سیسته‌می زۆرینه و كه‌مینه وه‌كو بنه‌مایه‌ك بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان به‌دیلێكی گونجاو نیه بۆ واقیعی سیاسی عێراق ، كوردیش پێویسته چاره‌ی ئه‌م په‌رته‌وازه‌یه‌ی بكات و ماڵی كوردی پێویستی به یه‌كڕیزی و ته‌بایی هه‌یه بۆ ته‌شكیل كردنی هه‌ردوو كابینه كه و هێزی كورد له یه‌كڕیزی و ته‌باییه‌كه‌یه‌تی .