موراد قەرەیڵان: ئەردۆگان بەهێرش كردنەسەر گارە یاری قوماری كرد و دۆڕا

جیهان 23/02/2021


موراد قەرەیڵان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكەلەدیمانەیەكی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ ستێرك تیڤی ئاشكرایكرد كە ئەردۆگان یارییەكی قورماری بەپەلاماردانی گارەوە كرد و لە كۆتایی یارییەكەشدا خراپ دۆڕا.
ناوبراو دەشڵێت دەوڵەتی توركیا باش دەیانزانی ئەو شوێنانە دیل و دەستبەسەركراوانی تێدایە و شوێنێكی سەختیشە لەڕوی جوگرافیاوە بەڵام وەك وتم سەركێشییان كردو لەكۆتاییدا دۆڕأن.
سەڕەڕای سەختی شوێنەكە ئەردۆگان دەیویست بەمردویی بێت یاان زیندویی دەستی بەدیلەكان بگات و دواتر نمایشی سیاسی پێوە لێبدات وا دەزانێت بەم جۆرە ئۆپراسیۆنە شكستخواردوانە دەتوانێت پارێزگاری لە كورسی و دەسەڵاتەكەی بكات 
قەرەیڵان دەشڵێت گەر هاتبن بۆ ڕزگاركردنی دیلەكان ئەوا توركیا خۆشی ئەوە باش دەزانێت كە ناتوانێت لەو شوێنە سەختانە زەفەر بەپەكەكە بەرێت ، كەر هاتبنە ناوچەكەش بۆ ئەوەی بمێننەوە ئەوا هەرگیز ئەمەیان بۆ ناچێتەسەر چونكە ناوچەكە لەڕوی جوگرافیاوە زۆر سەختە  بۆمانەوەی هێزێكی بێپشتیوان، هەر زوو لەناومان دەبردن، وەك ئەوەی كە بەچاوی خۆتان بینیتان.