هاوسەرۆكی هەدەپە پەروین بوڵدان لەسەر بڵاوبونەوەی وێنەكانی قەندیل هاتە دەنگ

جیهان 21/02/2021


لەدوای ئەوەی وەزیری ناوخۆی توركیا چەند وێنەیەكی هاوسەرۆكی هەدەپە پەروین بوڵدان و چەند پەرلەمانتارێك بڵاو دەكاتەوە كە گوایە سەردانی قەندیلیان كردوە و وێنەیان لەگەڵ جەمیل باییك و موراد قەرەیڵان گرتوە ، لەسەر ئەم پرسە هاوسەرۆكی هەدەپە ڕونكردنەوە دەدات.
هاوسەرۆكی هەدەپە پەروین بوڵدان ئاشكرایكردوە هیچ نوكوڵی لەوە ناكەین كە بەڵێ سەردانی قەندیلمان كردوە و وێنەشمان لەگەڵ ئە و بەڕێزانە گرتوە بەڵام پرسیار بكەن ئەو وێنانە كەی و لەچ سەردەمێكدا گیراوە ، ئەو وێنانە دەگەڕێتەوە بۆساڵی 2013 كاتێك پەكەكە و توركیا ئاگربەستیان ڕاگەیاندبوو سەردەمی گفتوگۆ و ئاشتی بوو بۆیە ئێمەش وەك پەرلەمانتاران ڕێگەمان پێدرا بوو بەئاشكرا سەردانی قەندیل بكەین ئەمە هیچ كاتێك شاراوە نەبوە چونكە توركیا خۆی ڕێگەی پێدابوین سەردانی قەندیل بكەین.