سولەیمان سۆیلۆ ناوی ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرا دەكات كە سەردانی گارەی كردوە

جیهان 21/02/2021


دوای ئەو وتارەی وەزیری ناوخۆی توركیا سولەیمان سۆیلۆ كە لەپەرلەمانی توركیا ڕایگەیاندبوو زانیاریمان هەیە و بەبەڵگەوە دەیسەلمێنین كە ماوەیەك لەمەوپێش پەرلەمانتارێكی هەدەپە سەردانی ناوچەی گارەی كردوە و زانیاری لەسەر ئۆپراسیۆنەكە داوەتە پەكەكە  و ئەوانیش پێش وەخت خۆیان ئامادە كردوە بۆ ڕوبوڕوبونەوە لەگەڵ سوپای توركیا ، بەڵام ناوی پەرلەمانتارەكەی ئاشكرا نەكردبوو .
هەر لەسەر چونی پەرلەمانتارەكەی هەدەپە بۆ گارە وەزیری ناوخۆی توركیا لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تەلەفیزیۆنی ئا هەبەر ڕایگەیاند گەر دەتانەوێت ناوی ئەو پەرلەمانتارە بزانن كەسەردانی گارەی كردوە ئەوە ئامادەم پێتان بڵێم.
دوای پرسیاری ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بەناوی پەرلەمانتارەكە سۆیلۆ ڕایگەیاند كە ئەو پەرلەمانتارە ناوی دیرایەت دیلان تاشدەمیرە و نوێنەری  ناوچەی ئاگریە لەپەرلەمانی توركیا لەسەر لیستی هەدەپە و زانیاریمان هەیە ماوەیەك لەمەوپێش سەردانی گارەی كردوە و لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكەش وێنەی گرتوە.
سۆیلۆ دەشڵێت لەئێستادا سكاڵامان لەدژی ئەو پەرلەمانتارە لەدادگای ئەنقەرە بەرز كردۆتەوە و لایەنی بەرپرسیشمان ئاگادار كردۆتەوە كە بەزوترینكات ڕێكارە یاساییەكان بگرتەبەر دژی ئەو پەرلەمانتارە و دەبێت بەقورسترین شێوە سزای خۆی وەربگرێت.