لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەکرێت

جیهان 23/01/2021

چاودێر

 

سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پڕۆسەی لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان ڕۆژی 8ی مانگی شوبات دەست پێ دەکات لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کە بریتییە لە هاندانی تووندوتیژی ئاڕاستەی کردوون.

چەک شومەر، سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لەوەش کرد، دوای ئامادەکردنی پەڕاو و ڕێکارەکان کە پێویستیانە بۆ پڕۆسەی لێپرسینەوەکە، لە ماوەی هەفتەیەکدا کە لە 8ی شوباتەوە دەست پێ دەکات، لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوو دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دیاریکردنی ئەو وادەیەش بۆ ئەوەیە کەسی تۆمەتبارکراو و پارێزەرانی ترەمپ کاتی پێویستیان لەبەردەست بێت بۆ ئامادەکردنی بەڵگەکانیان.