بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی بۆ ئێران: لە بەرامبەر کوشتنی فەخریزادە کاردانەوە مەنوێنە

جیهان 28/11/2020

چاودێر

 

بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی بەرامبەر كوشتنی موحسین فەخریزادەی زانای ئەتۆمیی ئێران داوای لە ئێران كرد كاردانەوەی نەبێت و چاوەڕوانی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا بكات.

جۆن برێنان، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریكا (CIA) لەبارەی كوشتنی موحسین فەخریزادە، كەسایەتیی سەرەكی لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران تویتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند؛ ئەوە تاوانێكە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە. 

بەڕێوەبەری پێشووی  (CIA) كە یەكێكە لە سەرڕەقترین ڕكابەرەكانی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، لەبەرامبەر ئێران وتیشی: كوشتنی فەخریزادە لەوانەیە ئاڵۆزیی نوێ لە ناوچەكەدا دروست بكات، بەڵام دەبێت سەركردایەتیی ئێران ئەوەندە بە توانا بێت كە چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەركردایەتیی بەرپرسیارانی ئەمەریكا بێت.

برێنان كوشتنی موحسین فەخریزادە بە تەواو جیاواز لە كوشتنی چەكدارانی ئەلقاعیدە یان داعش دەزانێت، هەربۆیە دەڵێت قبوڵكراو نییە.