تەقینەوەیەك لەشاری باب ڕویداو كوژراو برینداری لێكەوتەوە

جیهان 24/11/2020


لە شاری باب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، تەقینەوەیەک ڕوویدا کە کوژراو و بریندرای لێکەوتەوە.
کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەیدانی سەر ڕێگای قباسین لە شاری باب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب تەقێندرایەوە
بەپێی زانیارییەکان، ئەو تەقینەوەیە، کوژراو و بریندرای لێکەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری ماددیی گەیاندووە بە ماڵ و مۆڵکی هاوڵاتیان.
تا ئێستا هیچ کەسێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا، لە نێوان گروپە چەتەکانی توركیا لەو شارە پێکدادان ڕوویداوە  و ناکۆکیی زۆریان تێدایە.