فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل چەكدارانی ئێران بۆردومان دەكەن

جیهان 22/11/2020

چاودێر: شەوی رابردوو لەرۆژهەڵاتی سوریا، لەلایەن فڕۆكەی جەنگی كە ئاماژە بۆ ئیسرائیل دەكرێت، سەربازگەیەكی چەكدارانی ئێرانی لەناو خاكی سوریا بۆردومان دەكرێن.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە:" لەناوچەی ئەلبوكەمالی رۆژهەڵاتی دێر ئەلزور، فڕۆكەی جەنگی سەربازگەی چەكدارانی ئێرانی بۆردومان كردوە".
رونیشكراوەتەوە:" 14 چەكدار كوژراون كە زۆرینەیان ئێرانین و ئەفغانیشیان تێدایە".