وەزیرێكی هەرێم: لە14 مانگ 12 مانگی موچەمان داوە

ئابوری 28/09/2020

چاودێر: وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوەو جەختدەكاتەوە لەماوەی 14 مانگدا 12 موچەی فەرمانبەرانیان دابەشكردوە.
دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە:" بۆ گه‌یاندن و ده‌رخستنی راستییه‌كان و به‌رچاوڕونی موچه‌خۆران و ئاگاداربونیان، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌ نه‌كرێن و به‌لاڕێدا نه‌برێن، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی 14 مانگی ده‌ستبه‌كاربونیدا تا ئێستا، 12 موچه‌ی موچه‌خۆرانی داوه‌.
ئاماژەی بەوەشداوە:" رونكردنه‌وه‌كه‌یان وه‌ڵام و به‌رچاوڕونییه‌كه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و دڵنیایی پێدانیانه‌، كه‌ دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن داكۆكیكاری داواكاری فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌ك به‌ كه‌م سه‌یركردنی داواكارییه‌كانیان، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا لێدوانێكی له‌به‌شێك له‌ میدیاكان به‌هه‌ڵه‌ لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراو خراپ به‌كارهێندرا بۆ لێدانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.