حكومەتی عێراق 320 ملیارەكە رەوانەی هەرێم دەكات

عێراق 23/09/2020


چاودێر:
حكومەتی عێراق پاش دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆی، بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەكە بۆ هەرێم دەنێرێت.
حكومەتی عێراق پاش دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆی كە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، دەست بەدابەشكردنی بكات، لە نێوان رۆژی پێنجشەممە تاوەكو یەكشەممە بەغدا بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەكە بۆ هەرێم دەنێرێت.
 لەئێستادا حكومەتی عێراق لە قەیرانی دارایدایە و بڕی نیو تریلیۆن دیناری قەرزكردووە تاوەكو بتوانێت موچەی فەرمانبەران دابەشبكات..

هەربەپێ  زانیارییەكان، حكومەتی عێراق بۆ دابەشكردنی موچەی فەرنبەرانی خۆی قەرزیكردووە و چەند رۆژێكیش دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی عێراق دواكەوتووە و ئەوەش وایكردووە ناردنی بڕی ٣٢٠ ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم دوابكەوێت".