كۆگایەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی حزبوڵڵا تەقیەوە

جیهان 22/09/2020

چاودێر: لەگوندێی هەرێمی تفاحی باشوری لوبنان كۆگایەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی حزبوڵڵا تەقیوەتەوە.

بەرپرسێكی باڵا بە رۆیتەزری راگەیاندوە:" دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی عەین قانای سەربە هەرێمی تفاحی باشوری لوبنان تەقینەوەیەكی گەورە لە بارەگاكانی حزبوڵڵا روویداوە".

رونیشكراوەتەوە:" هێزە چەكدارەكانی حزبوڵڵا گەمارۆی شوێنی تەقینەوەكەیان داوەو رێگەیان گرتووە لەوەی هیچ كەس و لایەنێك بچنە شوێنی رووداوەكە".

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو بەرپرسە وتوویەتی:" تەقینەوەكە بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكی بووەو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حزبوڵڵا تەقیوەتەوە".