ڤیدیۆ: پێشتر نەسروڵڵا هەڕەشەی تەقاندنەوەی کۆگاکانی ئامۆنیا لەبەندەری حەیفای ئیسرائیل دەکات

جیهان 05/08/2020

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە ساڵی 2016 لە ساڵرۆژی کوژرانی چەند سەرکردەیەکی حزب اللە تۆمار کراوە، حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزب اللە، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات کە کۆگانی ئامۆنیا لە بەندەری حەیفای ئیسرائیل دەتەقێننەوەو بەهۆیەوە تەقینەوەیەکی هاوشێوەی تەقینەوە ئەتۆمی دروست دەکەن. لە دوای ئەم هەڕەشانەی نەسروڵڵا، ئیسرائیل کۆگاکانی ئامۆنیای لە بەندەرەکە بەتاڵ کرد.

ئەم وتانەی نەسروڵڵا لە کاتێکدایە، دوێنێ کۆگانی نیتراتی ئامۆنیا لە بەندەری بەیروت تەقینەوەو کارەساتێکی گەورەی لێکەوەتەوە.