گەشتێكی 9 كاتژمێری دەكاتە 3 كاتژمێر

جیهان 02/08/2020

كۆمپانیای كۆنكۆرد و كۆمپانیای ڕولز ڕۆیسی بەریتانی بەهاوبەشی بەنیازن لەمانگی داهاتوەوە دەست بە دروستكردنی فڕۆكەیەكی تایبەت بكەن كەخێراییەكی سەرسوڕهێنەری هەیە و بەخێراترین فڕۆكەی گەشتە مەدەنییەكان دادەنرێت لەجیهاندا كە خێراییەكەی لەكاتژمێرێكدا دەگاتە 2 هەزارو 300 كیلۆمەتر.
وابڕیارە بەشی بزوێنەری فڕۆكەكە لەلایەن كۆمپانیای بەناوبانگی بەریتانی ڕولز ڕۆیسەوە دروست بكرێـت و ناویلێدەنێت( سوپەر سۆنیك بوم) كە بەخێراترین فڕۆكەی گەشت كردن دادەنرێـت لەمێژووی مرۆڤایەتیدا .
وەك كۆمپانیاكە دەڵێت كە خێرایی فڕۆكەكەی كە بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای كۆنكۆرد بەرهەمی دەهێنین دوو ئەوەندەی خێرایی دەنگە و بەم جۆرەش دەبێتە یەكەم فڕۆكە لەسەر ئاستی جیهان كە بەچەند كاتژمێرێكی كەم دەتوانێت گەشت بەهەمو كیشوەرەكانی جیهاندا بكات.
ڕۆژنامەی دەیلی مەییڵ  ئاشكرایكردوە كە بلیتی گەشتەكانی ئەو فڕۆكە تایبەتە ماكسیمەم لە2000 پاوەنەوە دەست پێدەكات و بەپێی دورو نزیكی وڵاتەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت.ـ