میسر دوای توركیا لەگەڵ ئەسیوپیاش بەرەوڕوی جەنگی گەورە دەبێتەوە

جیهان 15/07/2020


وەزیری ئاودێری ئەسیۆپیا گوتی: دوای شكستهێنانی گفتوگۆكانی نێوان میسر و سوودان و ئەسیۆپیا لەبارەی بەنداوی نەهزە دەستیان بە پڕكردنی بەنداوەكە كردووە.

وەزیری ئاودێری ئەسیۆپیا گوتیشی: گەلی ئەسیۆپیا چاوەڕێی ئەم رۆژەی دەكرد بۆیە پڕكردنی بەنداوی نەهزە بەردەوام دەبێت.

ئەو بڕیارەی ئەسیۆپیا دوای گفتووگۆی زۆری نێوان میسر و سودان و ئەسیۆپیا دێت لەسەر رێككەوتن لەسەر پڕكردنی بەنداوی نەهزە بە پێی بەرژەوەندییەكان.

تاكو ئێستا قاهیرە و خەرتووم هیچ لێدوانێكی فەڕمییان لەبارەی بڕیارەكەی ئەسیۆپیاوە نەداوە.

بەنداوی نەهزە گەورەترین بەنداوە لەسەر روباری نیل و مەترسی لە سەر پشكی ئاوی میسر دروست دەكات و مەترسی لافاویش لەسەر سوودان، ئەسیۆپیا بێ گوێدانە رازیبوونی میسر  و سوودان بەنداوەكەی پڕ دەكات.

ئەم ئاڵۆزیەی بۆ قاهیرە هاتووەتەپێش هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشی حكومەتی تەرابلوس بە پشتیوانی توركیا بۆ سەر شارەكانی سێرت و جفرە كە میسر بەهێڵی سووری داناون و چاوەڕێی دەستوەردانی لەشكری قاهیرە دەكرێت بۆ پێشگرتن بە توركیا لە لیبیا.