هێزەكانی ڕوسیا تەقە لەتیمێكی هەواڵگری سوریا دەكەن

جیهان 11/07/2020

ئاژانسی سوهر ڕایگەیاند بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزەكانی ڕوسیا لەئۆتۆمبێلێكی تیمی هەواڵگری ئاسمانی سوریا ئەندامێكی هەواڵگری سوریا كوژراو ئەندامێكیتریش بەدیلگیراوە و ئەندامێكی تریشیان هەڵاتووە.
ئاژانسەكە ڕاشیگەیاندوە كە ڕوداوەكە بەهۆی ئەوەوە بوە كە ئۆتۆمبێلی تیمی هەواڵگری سوریا لەخاڵێكی پشكنینی هێزەكانی ڕوسیا نەوەستاوە و لەئەنجامدا ئەو پێكدادانەی لێكەوتۆتەوە.
ئاژانسی هاواریش پشتڕاستی ڕوداوەكەی كردۆتەوە و ڕایگەیاندوە كە لەپێكدادانەكەی هێزەكانی سوپای ڕوسیا و تیمی هەواڵگری ئاسمانی سوریا كەسێك كوژراوە و كەسێكیش بەدیلگیراوە و كەسێكیش لەشوێنی ڕوداوەكە هەڵاتوە و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە.