سیستمێكی بەرگری توركیا لە لیبیا تێكدەشكێنرێت

جیهان 05/07/2020


سەرچاوەیەكی سەربازی لە سوپای نیشتیمانی لیبیا بڵاویكردوەتەوە سیستمێكی بەرگری ئاسمانی توركیا كە رۆژی پێنجشەممە لە بنكەی وەتیە لە خۆرئاوای لیبیا دایمەزراندبوو لەلایەن هێزە ئاسمانیەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیاوە تێكشكێندراوە.
ئاژانسی هەواڵەكانی لیبیا بڵاویكردەوە هێزە ئاسمانیەكانی لیبیا هێرشیان كردوەتە سەر سیستمی بەرگری توركیا لە جۆری هۆك و سیستمی كۆرال و تێكیان شكاندوە
بەگوێرەی سەرچاوەكە پاش ئەنجامدانی 9 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنكە سەربازیەكەی توركیا سیستمە بەرگریەكەی توركیا بەتەواوەتی لەناوبراوە
پێشتر سەرچاوەیەك بڵاویكردەوە حكومەتی توركیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حكومەتەكەی فایز سیراج بەمەبەستی بەكارهێنانی هەردوو بنكەی سەربازی میسراتەی دەریایی و بنكەی ئاسمانی وتیە كە ئامانجی توركیا لە بەكارهێنانی ئەو دوو بنكەیە درێژە دانە بە پرۆژەی فراوانخوازی  توركیا لەسەر خاكی لیبیا