خانمە هونەرمەندی میسری رەجا جەداوی كۆچیی دواییكرد

جیهان 05/07/2020


ئەمیرە حەسەن موختار كچە تاقانەكەی خانمە هونەرمەند رەجا جەداوی هەواڵی كۆچی دوای دایكی راگەیاند.
جەداوی لەتەمەنی 82 ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا ڤایرۆس كۆچی دوای كردوە كە زیاتر لە 43 رۆژ لە نەخۆشخانەی ئەبو خەلیفە لە ئیسماعیلیە لە ژێر چاودێری پزیشكی دا بوە 
جەداوی لە نەخۆشخانە بۆ یەكەمین جار پشكنینی بۆ كرا ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بوو ،پاشان پلازمای خوێنی چاكبوەیەكیان بۆ بەكارهێنا و پاش دووبارە پشكنین دەركەوت جارێكی دیكە ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بوە وپاش مانەوەی لە نەخۆشخانە و لە چەند رۆژی رابردوودا سێهەمین پشكنینی بۆ كرا جارێكی دیكە ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بوە.
لەسەرەتای هەفتاكان جەداوی هاوسەرگیری كردوە لەگەڵ حەسەن موختار راهێنەری هەڵبژاردەی میسر و تاقانە كچیەكیان هەیە و لەبواری هونەری كار ناكات و هاوسەرگیری لەگەڵ محەمەد هندی گەورە سەرمایەدار كردوە 
رەجا جەداوی لە ساڵی 1938 لە شاری ئیسماعیلیە لە میسر لەدایكبوە وخوشكەزای خانمە هونەرمەند تحیا كاریۆكایە بۆ یەكەمین جار لە قوتابخانەی فرانسیسكان لە قاهیرە خراوەتە بەر خوێندن پاشان وەكو وەرگێر لەیەكێك لە كۆمپانیاكانی تایبەت بە ریكلام كاری كردوە وپاشان وەكو فاشیۆن هەڵبژێردراوە پاش ئەوەی لە ساڵی 1958 وەكو شاجوانی میسر هەڵبژێردراوە لەهەمان كاتدا دەستی كردوە بە كاركردن لە بواری هونەریدا.