توركیا : گەشتە ئاسمانیەكان دەستیپێكردەوە

جیهان 01/06/2020


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی توركیا ڕایگەیاند لەدوای جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكان لەفڕۆكەخانەكان كە لەمڕۆوە ئاسمانی توركیا كراوە دەبێـت بەڕوی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكاندا.
وەزارەتەكە ڕاشیگەیاندوە كردنەوەی ئاسمانی توركیا بەدووگەشتی ئاسمانی كۆمپانیای توركیش ئیرلاین دەست پێدەكات و دواتر لەچوارچێوەی ڕێنماییە تەندروستیەكان بەردەوام دەبێت.