نرخی نەوت بەرزبۆیەوە

جیهان 21/05/2020


بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت نرخی نەوتی خاوی برێنت ٣٣ سەنت بەرزبوویەوە و گەیشتە ٣٦ دۆلار و ٨ سەنت، لە بەرامبەریشدا نرخی نەوتی تەکساس ٢٠ سەنت بەرزبوویەوە و گەیشتە ٣٣ دۆلار و ٩ سەنت.
بەپێی زانیاریەکانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڕی نەوتی خاوی عەمبارکراو لە ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو کەمبوونەتەوە بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو پلانە ئابوورییە دەگەڕێتەوە کە مانگی ڕابردوو لەنێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەوە هاتە ئاراوە بۆ کەمکردنەوە نزیکەی ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، تا بتوانرێت لە ڕێگەیەوە ڕێگە لە کەمبوونەوەی نرخی نەوت بگرن.