لەشاری وانی باكوری كوردستان ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا گەشتە 448 كەس
جیهان 21/05/2020
له پارێزگای وان، ژماره‌ی توشبووان بە په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) به‌رزبووه‌وه بۆ ٤٤٨ كه‌س.
له راگەیەنراوێكدا پارێزگای وان ئاماژەی به‌وه كردووه كه به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌ندروستپارێزییه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه بڕیار ده‌ركراوه.
له راگەیەنرا‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان له شاره‌كه ٤٤٨ حاڵه‌ته و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه ٣٠١ كه‌سن، هه‌روه‌ها تا ئێستا نۆ كه‌س به‌و په‌تایه له شاره‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگەیەنرا‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه له زۆر شوێنی ناوه‌ندی شاره‌كه له شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا گه‌ڕان به‌بێ ده‌مامك قه‌ده‌غه كراوه و پابه‌ندبوون به به‌ستنی ده‌مامك، دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی و دابڕاندن گرنگیی زۆری هه‌یه، به‌ڵام پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه سه‌ردانی شاره‌كه ده‌كه‌ن به رێنماییه‌كان و نه‌پاراستنی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێشێلكردنی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه بووه‌ته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه. له‌به‌رئه‌وه گرنگه هاووڵاتییانمان زیاتر وریابن و مه‌ترسییه‌كه له‌به‌رچاوبگرن''.
له راگەیەنرا‌وه‌كه‌دا داوا له هاووڵاتییان كراوه خۆیان به‌دوور بگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان به‌تایبه‌تی له ناوه‌نده بازرگانییه‌كانی جه‌ژن، دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی بپارێزن و ده‌مامك ببه‌ستن.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستپارێزی بڕیاری گرنگیی ده‌ركردووه به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له رۆژی پێش جه‌ژندا سه‌ردانی گۆڕستان قه‌ده‌غه‌كرا، له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی چوون بۆ گۆڕستان له جه‌ژندا به‌بێ ده‌مامك، سه‌ردانی به‌كۆمه‌ڵ، فرۆشتنی هه‌موو جۆره خۆراكێك له‌لایه‌ن ده‌ستگێڕه‌كانه‌وه له ده‌وری گۆڕستانه‌كان، دابه‌شكردنی هه‌ر جۆره خواردنێك له گۆڕستانه‌كاندا و كۆكردنه‌وه‌ی به‌خشیش''.
هه‌روه‌ها له راگەیەنرا‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تا ئه‌مڕۆ له وان ٥٦ هه‌زار كه‌س له ماڵ كه‌ره‌نتینه‌كراون و هاتووه؛ ''له‌ئێستادا تێكڕا ١٥ هه‌زار كه‌س له كه‌ره‌نتینه‌دان. حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٤٤٨ حاڵه‌ت و نۆ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه''.