رۆشنبیری

چاپی دووەمی (کۆمەڵگەی شڵەقاو) بڵاوکرایەوە

10/05/2020

چاپی دووەمی کتێبی کۆمەڵگەی شڵەقاو بڵاوکرایەوە.

كۆمەڵگەی شڵەقاو گفتوگۆیەكی لەتیف حسێن رۆژنامەنووس و كۆمەڵناس، لەگەڵ رێبوار سیوەیلی...

ئەم گفتوگۆیە كۆمەڵێك پرسیاری گرنگی سۆسیۆلۆژیانەی لەمەڕ تاك، خێزان و كۆمەڵ-ەوە لەخۆگرتووە كە سەرجەمیان وابەستەی ژیانی كۆمەڵایەتیمانە... پرسیاری جددی و گرنگ لەهەموو سێكتەرەكانی ژیان، هۆكارو دەرئەنجامەكانی بەشێكی زۆر لە دیاردە نێگەتیڤ و خراپەكانی كۆمەڵگەو چارەسەرو كاریگەرییەكانی لە ئایندەی نزیك و دووردا خراوەتەڕوو..