لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا كام وڵات بەهۆی كۆرۆناوە زۆرترین قوربانیان لێكەوتوە ؟

ڕاپۆرت 03/04/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
بەگوێرەی داتاكانی دەزگا تەندروستیەكان  ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەرووی لیستی تووشبوانی كۆرۆنا دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان و ژمارەی تووشبوان لە وڵاتە گەیشتوەتە 245 هەزارو 573 كەس ولەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزارو 169 كەس بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە 
لە ئەڵمانیا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 6هەزارو 174 كەس تووشی ئەو پەتایە هاتوەو كە بە ژمارەیەكی پێوانەیی دادەنرێت وتا ئێستا هەزارو 17 كەس گیانی لەدەستداوە كە تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 145 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ تۆماركراوە. 
لە وڵاتی فلپین ئەمرۆ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركراوەو بە شێوەیەك تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 29 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە و385 تووشبوی نوێ بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوە و ژمارەی تووشبوان بەرز بوەتەوەو بۆ 3هەزارو 18 كەس.
لە ئەندونیزیا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بڵاویكردوەتەوە 196 حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو هاوكات 11 كەس گیانی لەدەستداوەو ژمارەی ئەو كەسانەی تا ئێستا بەهۆی ئەو پەتایەو گیانی لەدەستداوە گەیشتوەتە 181 كەس.
بەگوێرەی داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكی لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا ڤایرۆسەوە كە بە كۆڤید 19 ناسراوە تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن و 87 هەزارو  308 كەس تووشی ئەو پەتایە هاتوون و لەو ژمارەیە 227 هەزارو 989 كەس چاكبونەتەوەو وزیاتر لە 58 هەزارو  309 كەس گیانیان لەدەستداوەو رۆژانە ئەو پەتایە لە هەڵكشاندایە
RT سەرچاوە/ رووسی