ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان 65 ساڵ و بەرەوسەرە ناتوانن بێنە دەرەوە

جیهان 21/03/2020

وەزیری ناوخۆی توركیا سولەیمان سۆیلو ڕایگەیاند لەكاتژمێر 12 ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە تەمەنیان 65 ساڵ و بەرەوسەرە ڕادەگەیەنین.
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە ئەم بڕیارە لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان خۆیانەو وەك پزیشكان دەڵێن ئەو كەسانەی  تەمەنیان لەسەرو 65 ساڵەوەیە زیاتر دوچاری نەخۆشیەكەدەبن بۆیە ئێمەش لەئێستادا ئەم بڕیارەمانداوەو لەنزیكیشەوە چاودێری بارودۆخەكە دەكەین.