كەمال كڵچدار ئۆغڵو : بەم نزیكانە دەگەینە لوتكەی دەسەڵات

جیهان 25/02/2020


سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا (جەهەپە ) كەمال كڵچدار ئۆغڵو ڕایگەیاند خەڵكی توركیا دڵنیا دەكەمەوە كە بەم نزیكانە پارتەكەمان دەگاتە لوتكەی دەسڵات و دەبێـت سەركردایەتی پارتەكە خۆی بۆ ئەم بەرپرسیارێتیە مێژوییە ئامادە بكات و هەر لەئێستاوە پلان و بەرنامەی بۆ دابڕێژێت.
كڵچدار ئۆغڵو ڕاشیگەیاندوە كە جەهەپە لەئێستادا باشترین چارەسەرە بۆ ئەو هەمو قەیران و كێشانەی كە ئێستا لەتوركیا و ناوچەكە دەگوزەرێت و پارتەكەمان لەتوانایدا هەیە هەمو كێشەكانی سیاسی و ئابوری كە ئێستا توركیا پێوەی دەناڵێنێـت لەماوەی 5 ساڵدا هەمو ئەو كێشانە چارەسەر بكات.