نوێترین زانیارییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران

جیهان 22/02/2020

چاودێر

 

ژمارەی تووشبوان و ئەو كەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لە دەست داوە بەرزتر دەبێتەوە، بە جۆرێک تا ئێستا ٧٠٠ کەس بە گومانی هەڵگری ڤایرۆسەکە تۆمار کراون و پێنج کەسیش گیانیان لە دەست داوە.


بە گوێرەی ئامارەكان، تا ئێستا 5 کەس لە ئێران بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 700 کەس کە گومان دەکرێت تووشی ڤایرۆسەكە بووبن لە ژێر چاودێریی پزیشكیدان.


کیانوش جیهان پوور، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشكرای وتی: "7 کەس لە قووم، 4 کەس لە تاران، 2 کەس لە ڕەشت، یەک کەس لە ئەراک تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و زیاتر لە 735 کەسیش گومانیان لێ دەکرێت و لە ژێر چاودێریدان".