توركیاو ڕوسیا لەسەر ئیدلب نەگەشتنە ڕێكەوتن

جیهان 18/02/2020


لەدوێنێوە شاندێكی توركیا لەسەر مەسەلەی ئیدلب لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڕوسیا لەكۆبونەوەدایە ، كۆبونەوەكەی دوێنێ بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات ئەمڕۆش شاندەكەی توركیا بۆ جاری دووەم لەگەڵ ڕوسیا بۆ ماوەی 2 كاتژمێر لە كۆبونەوەدا بون دوای كۆتای هاتنی كۆبونەوەكان لەلایەن هیچ كەسێك و لایەنێكەوە ڕونكردنەوە بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن نەدراوەو هیچ ڕونكردنەوەیەكیش لەلایەن شاندەكەی توركیاوە نەدراوە دواتر شاندەكەی توركیا ڕوسیایان جێهێشتوە، ئەمەش ئەیسەلمێنێـت كە توركیاو ڕوسیا نەگەشتونەتە هیچ ڕێكەوتنێك لەسەر مەسەلەی ئیدلب.