حەسەكە..رێگری لەهێزێكی سەربازی ئەمریكا دەكرێت

جیهان 26/01/2020


هێزەكانی سوپای رژێمی سوریا رێگری لەتێپەڕبوونی هێزێكی سەربازی ئەمریكا لە باكوری خۆرئاوای حەسەكە دەكەن  و رەتیدەكەنەوە ئاڵای روسیا دەبگرن.

فەرماندەیەكی سەربازی هێزەكانی رژێمی سوریا بەئاژانسی سپۆتینگی روسیای راگەیاندوە:" هێزێكی سەربازی ئەمریكا، كەلە 11 زرێپۆش پێكهاتبوون و دوو ئەفسەریان بەپلەی نەقیب لەگەڵ بووە لەگەڵ وەرگێرێكی عیراقی، ویستوویانە لەرێگەی نێودەوڵەتی" ئوم لبن" لەرێگەی _ حەسەكە- رەققە- حەلەب  كەدەكاتە رێگەی نێودەوڵەتی ئێم 4  تێپەڕن رێگریمان لێكردوون".

جەختیشكردوەتەوە:" داوایان كردوە ئاڵای روسیا لەسەر خاڵی پشكنینی سوپای سوریا بهێنرێتە خوارەوە بەڵام داواكەیان رەتكراوەتەوە".