ئێران: 60 سەربازی ئەمریكامان كوشتووە

جیهان 23/01/2020


چاودێر: فەرماندەی گشتی هێزە دەریاییەكانی ئێران، ئاشكرایكردوە، لە شەش هێرشدا لە ئاوەكانی كەنداو 60 سەربازی ئەمریكایان كوشتووە.

عەمید رەزا تەنكسەری فەرماندەی گشتی هێزە دەریاییەكانی ئێران رایگەیاندوە:" هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنوری ئاوەكانی كەنداو شەش هێرشی كوشندەیان لە هێزەكانی ئەمریكا وەشاندوە".

رونیشكردوەتەوە:" لەو شەش هێرشەدا 60 سەربازی ئەمریكا كوژراون". 

باسی لەوەشكردوە:" هێرشی یەكەمیان بۆ سەر كەشتی سەنگاری بووە، دووەمیش بۆ سەر گوزارەوەی نەوتی سی ئەیڵ سیتی بووە، وە سێەمین هێرش بۆ سەر گوازەرەوەی نەوتی بریگتۆن بووەو هاوكات سێ كەشتی تری جەنگی وێرانكراون.