ئەمریكا هەڕەشەی كوشتن لە قائانی دەكات

جیهان 23/01/2020


چاودێر: لەدیداریكیدا لەپاشكۆی كۆڕبەندی داڤۆسی سویسرا، برایان هۆك، نوێنەری سەرۆك كۆماری ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران، هەڕەشەی كوشتن لەئیسماعیل قائانی دەكات، ئەگەر بێتوو رێگەی قاسم سولەیمانی بگرێتە بەر.

برایان هۆك، لەدیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت، رایگەیاندوە:" ئەگەر ئیسماعیل قائانی فەرماندەی نوێی سوپای قودسی ئێران هەمان رێگەی قاسم سولەیمانی بگرێتەبەر، لە مەترسی بۆ سەر ئەمریكاییەكان ئەوە چارەنووسێكی وەك ئەوی دەبێت".

رونیشكردوەتەوە:" ئێران تێگەیشتووە ناتوانێت هێرش بكاتەوە سەر هێزەكانی ئەمریكا، بەڵام هەر هێرشێك لەوناوچەیە رووبدات، ئەوە ئێران و گروپە چەكدارەكانی سەربە ئەو لێی بەرپرسن".

رونیشكردوەتەوە:" ئەمە هەڕەشەیەكی  نوێ نیە، هەمیشە سەرۆك ترامپ وتوویەتی:" هەر پەلامارو ئاڵۆزیەك   بۆ سەر بەرژەوەندیەكانمان وەڵامی توندو خێرای بەدواوەوە دەبێـت".