جیهان

ئێران بەلەمی كوێتی دەست بەسەر دەكات

19/01/2020


چاودێر: ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای پاسداران لە لەئاوەكانی كەنداو سێ بەلەمی راوچیە كوێتیەكان دەستبەسەر دەكات و نۆ كەس رەوانەی دادگا دەكات.

فەرماندەی هێزە دەریاییەكانی ئیمام حسێن لە ماهشهر لە ناوچەی سێی ئاوەكانی كەنداو لەسنوری ئێران رایگەیاندوە:" سێ بەلەمی راوچیە كوێتیەكان لە سنوری ئاوەكانی كەنداو لەسنوری ئێران دەستگیركراون".

رونیشكراوەتەوە:" ئەو راوچیانە بەشێوەیەكی نایاسایی سنورە ئاویەكانی ئێرانیان بەزاندوە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" نۆ كەس دەستگیركراون و رەوانەی دادگا كراون.