موشەكەكانی ئێران ژمارەیەكی زۆر سه‌ربازی ئەمریكایان بریندار كردوە

جیهان 19/01/2020


چاودێر: رۆژنامەیەكی كوێتی زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكانی ئێران بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەلئەسەد لەتۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی بڵاو دەكاتەوە.

رۆژنامەی كوێتی ئەلقبس، بڵاویكردوەتەوە:" لەسەروبەندی هێرشە موشەكیەكانی ئێران بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەلئەسەدی ئەمریكا لەناو خاكی عیراق، ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی برینداربوون كە 16 یان رەوانەی كوێت كراون و بەشێكیانیش لەناو خاكی عیراق بەهۆی سوكی برینەكەیانەوە چارەسەریان بۆ كراوە".

رۆژنامەكە روونیكردوەتەوە:" 16 بریندار بەفڕۆكەیەكی تایبەتی سەربازی ئەمریكی گواستراونەتەوە سەربازگەی ئەحمەد جابر لەباشوری كوێت و لەنەخۆشخانەی سەربازگەی كەمپی عریفجان نەشتەرگەری خێرایان بۆ كراوە".