ڕێگری لە پارتە نوێکەی ئەحمەد داود ئۆغڵوو دەکرێت بەشداریی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بکات
جیهان 19/01/2020
چاودێر
حکومەتی تورکیا لە ڕێگەی ئهنجوومهنی باڵای ههڵبژاردنهكانی توركیاوە و بە بیانووی نهبوونی مهرجهكانی ههڵبژاردن، ڕێگه لە بەشداریکردنی حزبە نوێکەی ئەحمەد داود ئۆغڵوو دەگرێت کە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات.
ئەنجوومەنەکە لیستی ناوی ئەو حزبانەی بڵاو کردووەتەوە کە دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا بکەن، بەڵام ناوی حزبە نوێکەی ئەحمەد داود ئۆغڵووی تێدا نییە و لە ڕوونکردنەوەکەشدا ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی نەبوونی مەرجەوە ئەو حزبانەی ناویان نەهاتووە ناتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
دوای ئەوەی ئەحمەد داود ئۆغڵوو، جێگری سەرۆکی ئاک پارتی و سەرۆکی پارتەکە کە ئەردۆغان بوو ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە، ئۆغڵوو حکومەتی ڕیزەکانی ئاکپارتی بەجێ هێشت و چەند مانگێک بەر لە ئێستاش حزبێکی بە ناوی پارتی "داهاتوو" درووست کرد و ڕایگەیاند.