لوتكەی لیبیا لەبەرلین ئاژاوەیەكی سیاسییە یاخود چارەسەر

جیهان 19/01/2020


ئا : هاوكار فایەق
ئەمڕۆ لە12 وڵاتی جیهانەوە 12 سەرۆك و سەرۆك وەزیران بەنەتەوە یەكگرتوەكانیشەوە بەشداری لەكۆبونەوەی لوتكەی لیبیا لەبەرلین دەكەن، ئەم هەمو وڵاتانە بەوتەی خۆیان دەیانەوێـت ئاشتیی و ئارامی بگەڕێننەوە بۆ لیبیا .
كۆنفرانسەكەی بەرلین بەدەستپێشخەری ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركل بوە و خۆشی سەرپەرشتی دەكات و بڕیایشە لەیەك ڕۆژدا كارەكانی تەواوبكات و چاوەڕێدەكرێـت بڕیاری گرنگی تێدا بدرێـت .
ئامانجی كۆنفرانسەكە ئەوەیە كە ئەو گرژی وئاڵۆزیانەی كە هەیە بەنێوان خەلیفە حەفتەر و ئەلسەرراجدا كۆتایی پێبهێنرێت و دەستبەجێ شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتەدا كۆتایی پێبهێنرێت.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان غەسان سەلامە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ڕایگەیاند كە كۆبونەوەی لوتكەی بەرلین ئەنجامدەدرێـت بۆ ئەوەی شانسێك بدەینەوە بەهەردولا بۆ پێكەوەژیان ، من گەشبینم بەو كۆنفرانسەو دڵنیام ئاگربەستی هەتا هەتایی واژۆ دەكرێـت .
لەلایەكی ترەوە سیاسەتمەدارانی جیهان و زۆرێك لەلایەنەكان گەشبین نین بەلوتكەی بەرلین و دەڵێن ئەمە ئاژاوەیەكی سیاسی لەناوچەكە دروست دەكات و هیچیتر نیە و هەر وڵاتێك بەپێی بەرژەوەندیەكانی خۆی ئەنجامەكە بەلای خۆیدا ڕأبكێشێـت .