ترامپ زانیاری نوێ لەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی ئاشكرا دەكات

جیهان 18/01/2020


چاودێر: لەبەردەوامی بانگەشەكردنی بۆ هەڵبژاردن و لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ كۆماریخوازەكان، دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا، زانیاری نوێی لەسەر چۆنیەتی كوژرانی قاسم سولەیمانی ئاشكراكرد.

دۆناڵد ترامپی سەرۆك كۆماری ئەمریكا رایگەیاندوە:" سولەیمانی بەردەوام قسەی ئەمریكا ئەكردو هەرەشەی ئەكرد، تاكو كەی گوێی بەو هەڕاشانە بدەین".

رونیشكردوەتەوە:"  فەرماندە سەربازیەكان پێیان وتم، تەنها 2 دەقیقەو 11 خو لەك لەژیانی قاسم سولەیمانی ماوەو خۆی و ئەبو مەهدی موهەندیس بەیەكەوەن و لەناو زرێپۆشێكدان".

وتیان:" 1 دەقیقە ماوە، 30 چركە ماوە 10 – 9-8  لەپڕ زرمەیەكی لێوەهات و ئیتر وتم" ئەوانە لەكوێن چیان بەسەرهات". 

ئەمە یەكەمجارە ترامپ بەو شێوەیە لەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی قسە بكات.