توركیا زه‌یتونی عه‌فرین تاڵان ده‌كات
جیهان 13/12/2019
چاو‌دێر: عه‌فرین كه‌یه‌كێك له شاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتوون داده‌نرێت، به‌هۆی داگیركاری توركیاوه به‌شێك له‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌ی له‌ده‌ست داوه‌و هاوكات توركیاش به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت تاڵانی بكات.
رۆڤار عیسۆ كه چالاكوانێكی خه‌ڵكی عه‌فرینه‌و كار له‌سه‌ر تاونكاریه‌كانی سوپای توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌و وڵاته ده‌كات، رایگه‌یاند: زیاتر له 150 هه‌زار دره‌ختی زه‌یتوون له‌عه‌فرین و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه‌و زیاتر له 50 هه‌زار تۆن رۆنی زه‌یتوونی لێبه‌رهه‌م دێت.
وتیشی: به‌ڵام داگیركاری كاری توركیا ئه‌و مافه كشتوكاڵیه‌ی له‌خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه كه كوردن وه‌رگرتووه‌ته‌وه، له‌ئێستادا به‌چه‌ندین شێوه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌رێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: رۆژانه به‌هه‌زاران تۆن له‌وشاره ده‌رده‌كرێت و ده‌برێته ناو خاكی توركیاوه،هه‌ر جوتیارێك یان هه‌ر لایه‌نێكیش ره‌خنه‌و قسه‌ی هه‌بێت ده‌ست به‌جێ ده‌ستگیرده‌كرێن و روبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد:كارگه‌و كۆمپانیاكانی توركیا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عه‌فرین دامه‌زراون و زه‌یتونی ئه‌و شاره تاڵان ئه‌به‌ن.