خولوسی ئاكار : پاشگەزبونەوە لەسیستەمی ئێس 400 مەحاڵە

جیهان 11/12/2019


وەزیری بەرگری توركیا خولوسی ئاكار ڕایگەیاند پاشگەزبونەوە لەسیستەمی ئێس 400 مەحاڵەو  جێیباسكردنیش نیەو پێویستە ئیتر ئەمریكاو وڵاتانیتر ئەم ڕاستیە بزانن .
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە كە لەبەهاری ئەمساڵدا سیستەمی ئێس 400 بەتەواوەتی دەكەوێتەكار و ئامادە دەبێت بۆ هەر هێرشێكی لەناكاو كە بكرێـە سەر توركیاو ناوچەكە ، هەمو دونیاش باش دەزانێت كەتوركیا یەكەم وڵاتە لەناوچەكەدا كە بۆتە خاوەنی سیستەمی ئێس400 كە ئەمە بۆئێمە زۆرگرنگە.