لەسەر دزینی پاسۆردی ئینتەرنێت كەسێك كوژرا

جیهان 21/11/2019


ئاژانسەكانی پاكستان ڕایانگەیاند كەلەشاری كاراچی كەسێك دراوسێكەی خۆی دەكوژێت بەبیانوی ئەوەی پاسۆردی ئینتەرنێتەكەی دزیوەو باڵانسی تێدا نەهێشتوە.
وەك ئاژانسەكان دەڵێن سەرەتا دەمەقاڵێیان بوەو دواتر كارەكە گەورەبوەو پەلاماری یەكیانداوەو دواتر ئەو كەسەی پاسۆردەكەی لێدزراوە كەناوی قاسمە بەشیشێك پەلاماری دراوسێكەی كەناوی فاروقە دەدات و هەرلەوێ گیان لەدەست دەدات .
دوای دەستگیركردنی تاوانبار لەلایەن پۆلیسەوە دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو ڕونیكردۆتەوە كە لەسەر دزینی پاسۆردی ئینتەرنێتەكەی ئەو كابرایەی كوشتوە.ِ