سەرۆك ئەركانی پێشوی سوپای توركیا كۆچی دواییكرد

جیهان 21/11/2019


 ئاژانسەكانی توركیا ڕایانگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆك ئەركانی پێشوی توركیا جەنەراڵ یەشار بیوكئانت كە 25 هەمین سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا بوو ماوەیەكە بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە لەنەخۆشخانەبوو كۆچیدواییكرد .
ئاژانسەكان دەشڵێن كە هاوسەری ناوبراو تەنها 4 ڕۆژە كۆچی دواییكردوە بەهۆی جێگیرنەبونی باری تەندروستی یەشار نەیتوانیوە بەشداری لەپرسەكەیدا بكات ، دوای 4 ڕۆژ لەكۆچی دوایی هاوسەرەكەی خۆشی كۆچی دوایكرد.
یەشار بیوكئانت لەساڵی 1940 لەشاری ئیستەنبوڵ لەدایك بوەو لەساڵی 1961 خوێندنی جەنگی وشكانی تەواوكردوەو ساڵی  1963خوێندنی پیادەی سەربازی تەواوكردوەو لە21 /11 /2019  كۆجی دواییكرد.