رۆژنامەنوسێكی ئەمریكی: كوردەكان پاكتاوی نەژادی دەكرێن

جیهان 12/10/2019


چاودێر: رۆژنامەنووسێكی كەناڵێكی ئەمریكی، ئۆپراسیۆنەكەی توركیا لەرۆژئاوای كوردستان بەپاكتاوكردنی نەژادی كوردەكان و گەڕانەوەی تیرۆر بۆ سوریا دەزانێت.

ڕیچارد ئەینجڵ هەواڵنێری NBC ئامریکی، گوتی: ڕووداوەکانی ئەوڕۆی شەڕی تورکیا لە سوریا وەرچەرخانێکی بەخۆە دیت. چەکدارە عەڕەبەکانی سەر بە تورکیا دەستیان بە کوشتنی کورد کردوە. ئەفسەرانی ئامریکی ئەوەیان پشتڕاست کردۆتەوە. ئەوەش مانای ٢ شتە: پاکتاوی نژادی کوردەکان و گەرانەوەی ئەلقاعدە.