سوپای توركیا هێزی دیكە رەوانەی سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

کوردستان 23/09/2019

چاودێر:

سوپای توركیا كاروانێكی دیكەی لە پێداویستی لۆجیستیك و موەلیدەی كارەبا رەوانەی یەكەكانی سەر سنووری سووریا  لە رۆژئاوای كوردستان كرد.
  ئاژانسی ئەنادۆڵۆی فەڕمی توركیا بڵاویكردەوە "كاروانەكە كە لە ١٠ ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو دوای ئەوەی لە فەرماندەیی لیوای ٢٠ی زرێپۆش لە ئورفا دەرچوو، بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی گەیشتە شارۆچكەی ئاكچاكالە".
ڕاشیگەیاند "زاندراوە كە كاروانەكە وەك پاڵپشتی بۆ یەكەكانی سەر سنووری سووریا رەوانە كراوە".