عەزیز وەیسیش لەگەڵ مەلاكان تووشی كێشە بوو

رۆشنبیری 20/08/2019


چاودێر:
 هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان عەزیز وەیسی لەگەڵ زانایانی ئاینی شارۆچكەی جوانڕۆ تووشی كێشە بوو لەسەر گۆرانییەك.
عەزیز وەیسی لە لێدوانێكدا گوتی "زانا ئایینییەكانی جوانڕۆ لەسەر گۆرانییەك لەسەر جوانڕۆ ڕەخنەیان لێگرتووم، بەڵام پێویست ناكات كەس هێرشبكاتە سەر زانا ئایینییەكان لەسەر من".
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هێرشی مامۆستایەكی ئاینی باشووری كوردستان بۆ سەر گۆرانی بێژ ماریا هەورامی لەسەر گۆرانییەك لە شەقامێكی سلێمانی مشتوومڕی دروستكرد.